چاره‌سه‌ر بۆ ئالوده‌بون به‌كۆكاین دۆزرایه‌وه
|
|
aramo
| کات: Wednesday, 2009-11-11, 8:59 PM | په‌یامی ژماره 1 |
Private
Group: به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی
په‌یامه‌کان: 57
دیاریه‌کان: 0 +
ناوبانگ: 10 ±
دۆخ: لێره نیه
|  له دۆزینه‌وه‌یه‌كی نوێ‌دا زانایان دژه تامێكیان بۆ ئه‌وانه دۆزییه‌وه كه ئالوده‌بوون به‌به‌كارهێنانی ماده سڕكه‌ره‌كان، كه ڕێگره له‌وه‌ی كاریگه‌ریی هه‌بێت بۆ سه‌ر مێشك و دڵیان. زانایان له كۆلێژی پزیشكی زانكۆی "بیل"ی بریتانی ئێستا سه‌رقاڵی ئه‌وه‌ن "دژه تام"ێك بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌ریی كۆكایین بدۆزنه‌وه كه هاوكاری ئالوده‌بووانی ئه‌و ماده‌هۆشبه‌ره ده‌كات واز له به‌كارهێنانی بێنن، ئه‌ویش له‌ڕێگه‌ی به‌رهه‌مهێانی ماده‌یه‌ك كه‌دژی ئه‌و جۆره هۆشبه‌ره بێت. ئه‌و دژه تامه چه‌ند ته‌ن و لاشه‌یه‌كی دژ دروستده‌كات كه زۆر به وردیی كارده‌كات و وا له ماده كۆكایینه‌كه ده‌كات، پێشئه‌وه‌ی بگاته ده‌ماغ، دژه‌تامه‌كه ڕێی لێده‌گرێ و ناهێڵێت كه‌سه تووشبووه‌كه بیهۆش بێ. د. تۆماس كۆستن كه له‌سه‌ر تاقیكردنه‌وه‌كه كارده‌كات، به تۆڕی CNNی وت: "یه‌كه‌مجاره ئه‌م دژه تامه له‌سه‌ر مرۆڤ تاقیده‌كه‌ینه‌وه و ده‌كرێت بۆ هه‌موو جۆره‌كانی تری ماده بێهۆشكه‌ره‌كان به‌كاربێت، جگه له ماده كهولییه‌كان. وتیشی: "چاره‌سه‌ره‌كه پێكهاتووه له پرۆتینی گه‌وره و به وردیله‌كانی كۆكاییندا ده‌نووسێن، ناهێڵن بگه‌نه ده‌ماغ و دڵ، وا له به‌كارهێنه‌ر ده‌كات هه‌ست به سڕبوون ناكات و بێهۆش نابێت، تا له دواییدا به‌ته‌واویی وازی لێدێنێت." لایخۆشیه‌وه "ئیكرۆ ماریمانی" مامۆستای پزیشكی ئالوده بووان له زانكۆی بیزا وتی: "ئه‌و دژه‌تامه ته‌نها بۆ ئه‌وانه به‌سووده كه به‌رگرییه‌كی باشیان هه‌یه له وازهێنان له ئالوده‌بوون." وتیشی: "ئالوده‌بووه زۆرخۆره‌كان ناتوانن سوود له‌و چاره‌سه‌ره نوێیه وه‌ربگرن گه‌ر ڕێگه‌ی چاره‌سه‌ره‌كه‌یان پێ قبوڵنه‌كرێت." dengubas
|
|
| |
PaveL
| کات: Sunday, 2009-11-15, 0:48 AM | په‌یامی ژماره 2 |
Major
Group: ئه‌ندامی نوێ ی جیۆسات
په‌یامه‌کان: 27
دیاریه‌کان: 1 +
ناوبانگ: 0 ±
دۆخ: لێره نیه
| وه‌ڵا موهیمه، به‌شکوم سه‌ڕه‌تانیش چاک که‌نه‌وه به‌م زوانه
|
|
| |