له‌ڕابردوودا بوون‌و سه‌لماندنی ئاو له‌سه‌ر هه‌ساره‌ی مه‌ریخ مه‌حاڵ بووه، بهلاَم ئێستا بووه‌ته ڕاستییه‌ك كه چه‌ندین به‌ڵگه ڕۆژبه‌ڕۆژ دهردهكهونو ئاشكرا ده‌كرێن وه‌ك ئاسه‌واری سه‌هۆڵ له‌سه‌ر هه‌ساره‌كه.
ئاشكراكردنی چه‌ند شوێنه‌وارێك كه له‌وانه‌یه كه‌نداو، جۆگه‌و ده‌ریاچه بوبێت له‌ڕابردوودا، ئه‌م جاره‌یان زانایان له‌سه‌ر ڕووی هه‌ساره‌ی مه‌ریخ شوێنی دۆڵێكی قوڵیان به‌درێژی (50) كیلۆمه‌تر دۆزییه‌وه، كه یه‌كێك لهكهشتییه فهزاییهكانی (ناسا) به‌تۆماركردنی كۆمه‌ڵێك وێنه سه‌لماندیان له‌مه‌ریخ كهنداوو جۆگه‌و ده‌ریاچه به‌ڕووبه‌ری (200)دووسه‌د كیلۆمه‌تر چوارگۆشه به‌قوڵی (450) مه‌تر بوونی هه‌یه.
ئه‌و وێنانه به‌چه‌ندین ئامێری زۆر پێشكه‌وتوو تۆماركراوه به‌ناوی (ئامێری وێنه‌گرتن بۆ تاقیكردنه‌وه زانستییه ورده‌كان)و به‌كه‌شتی فه‌زایی(ئاشكراكردنی مه‌ریخ) به‌ستراوه‌و زانایان بوونی ده‌ریاچه‌كه ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ سێ ملیار‌و چوارسه‌د هه‌زار ساڵ پێش ئێستا.