ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌كرێت مۆمێكی داگیرساو یان دارێكی گڕگرتوو، هه‌میشه ئاگره‌كه‌یان بۆ سه‌ره‌وه به‌رزده‌بێته‌وه.
ئایا هۆكه‌ی ده‌زانن؟
رونكردنه‌وه‌ی ئه‌م دیارده‌یه به‌م جۆره‌یه:
هه‌موو مه‌وادێكی سووته‌مه‌نی، وه‌ك دار، مۆم ... كاربۆنو هایدرۆجینی تێدایه. كاتێك ئه‌م مه‌وادانه ده‌سوتێن كاربۆنهكه له‌گه‌ڵ
ئۆكسجیندا له‌هه‌وادا یه‌كده‌گرن‌و دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆن دروست ده‌كه‌ن، به‌هه‌مان شێوه هایدروجینو ئوكسجینهكهش یه‌كده‌گرن‌و
ئاو دروست ده‌كه‌ن. له‌ئه‌نجامی ئه‌م كارلێكانه گازاتی تر دروست دهبێتو به‌هۆی كرداری سوتانه‌وه له‌و مه‌وادانه گهرمیو تیشك
دروست ده‌بێت. ئاگره‌كه له‌گازه سوتاوه‌كان دروست ده‌بێت، ئه‌و گازانه‌ش له‌ئه‌نجامی سوتاندا دروست ده‌بن له‌هه‌وا سوكترن، بۆیه
به‌رزده‌بێته‌وه، له‌به‌ر ئه‌مه‌شه ئاگر بۆسه‌ره‌وه به‌رزده‌بێته‌وه.
كاتێك فوو له‌ئاگرێك ده‌كه‌ین ده‌بینین ده‌ست بهلهرینهوه ده‌كات، چونكه كاتێك هه‌واكه گازه سوتاوه‌كان ده‌جوڵێنێته‌وه، به‌هه‌مان شێوه
ئاگره‌كه‌ش ده‌ست بهجوڵانهوه ده‌كات، به‌بێ جوڵانه‌وه‌ی هه‌وا ئاگر هه‌رگیز ناجوڵێته‌وه.
ئاگریش دوو جۆره:
ئاگری گڕدار‌و ئاگری بێ گڕ، ئه‌و ئاگره‌ی له‌ئه‌نجامی سوتانی دار‌و مۆمدا دروست ده‌بێت گڕداره، به‌ڵام ئه‌و ئاگره‌ی له‌ئه‌نجامی سوتانی
گازی هایدرۆجیندا دروست ده‌بێت بێ گڕه