وێب سایتی فه‌یس بووك كه یه‌كه‌مین وێب سایتی كۆمهلاَیهتییه، ژماره‌ی به‌شداربووانی گه‌یشته 300 ملیۆن كه‌س. فه‌یس بووك له‌ماوه‌ی دوو مانگ و نیودا توانیوێتی 50 ملیۆن به‌شداربوو بۆ خۆی ده‌ستبه‌ر بكات و ئه‌مه‌ش جێگه‌ی خۆشحاڵی به‌ڕێوه‌به‌رانی وێب سایتی ناوبراوه. له سه‌ره‌تای مانگی ته‌موزدا ژماره‌ی به‌شداربوانی فه‌یس بووك ته‌نها 250 ملیۆن به‌شداربوو بوو، واته له‌ماوه‌ی ئه‌م مانگه‌دا 50 ملیۆن به‌شدار بووی به‌لای خۆیدا ڕاكێشاوه.
زیادبوونی ئه‌م ژماره به‌رچاوه‌ش هۆكارێكه بۆ زیادبوونی قازانجی ئه‌و كۆمپانیایه و به‌وهۆیه‌وه به گه‌وره‌ترین تۆڕی په‌یوه‌ندی كۆمهلاَیهتی له‌سه‌ر ئینته‌رێت داده‌نرێت
.