فه‌ره‌نسا
پایته‌خت : پاریس
دورشمی نیشتیمانی: ئازادی ، یه‌كسانی ، برایه‌تی
سروودی نیشتیمانی: مارسیلی ( La Marseillaise )
گه‌وره‌ترین شار: پاریس
زمانی فه‌رمی: فه‌ره‌نسی
ئه‌و زمانه ناوخۆیانه‌ی كه قسه‌ی پێده‌كرێت: عه‌ره‌بی، ئه‌مازیغی‌وزمانی تر
سیستمی ده‌سه‌ڵات: كۆماری
سه‌رۆك كۆمار: نیكۆلا ساركۆزی
سه‌رۆك وه‌زیران: فرانسوا فیۆن
ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان: ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
به‌رزترین ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی پیران
نزمترین ئه‌نجومه‌ن: كۆمه‌ڵه‌ی نیشتیمانی
دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت: 843 ز به‌پێی په‌یماننامه‌ی (فیردان)
دانانی ده‌ستور: 1959 ز كۆماری پێنجه‌می فه‌ڕه‌نسا
ئه‌ندامبوونی له یه‌كێتی ئه‌وروپا: 25 مارسی 1957
ڕووبه‌ری گشتی وڵات: 674,843 كم2
ژماره‌ی دانیشتوان: 65,073,482 كه‌س
كۆی ده‌ره‌نجامی داهاتی ناوخۆیی: 2593 ملیار $
داهاتی تاكه‌كه‌س: 48,012 $
گه‌شه‌ی دانیشتوان : 0,952 %
دراو: یۆرۆ( € )
جیاوازی كات: 1+UTC
جیاوازی كاتی هاوین: 2+UTC
هێمای ئه‌نترنێت: .fr
هێمای په‌یوه‌ندیه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان (كۆد): 33+ *كۆماری فه‌ره‌نسا:
كۆماری (فه‌ره‌نسا) یان (فه‌ره‌نسا) به‌فه‌ڕه‌نسی پێی ده‌وترێت (République française یان France )، ئه‌م وڵاته ده‌كه‌وێته (ئه‌وروپای حۆرئاوا)، له‌كۆمه‌ڵێك دورگه‌و زه‌وی دوای ده‌ریاكان كه ده‌كه‌ونه كیشوه‌ری تره‌وه، فه‌ره‌نسا له‌ده‌ریای ( سپی ناوه‌ڕاست)ه‌وه درێژ ده‌بێته‌وه بۆ نۆكه‌ندی (ئینگلیزی)و ده‌ریای (باكور)، هه‌روه‌ها له‌ڕووباری (ڕاین)ه‌وه بۆ زه‌ریای (ئه‌تڵه‌سی)، فه‌ره‌نسا به‌هۆی شێوه‌و پێكهاته‌یه‌وه ناسراوه به(شه‌ش لا) ، فه‌ره‌نسا هاوسنوره له‌گه‌ڵ (شانشینی یه‌كگرتوو، به‌لجیكا، لۆكسه‌مبۆرگ، ئه‌ڵمانیا، سویسڕا، ئیتالیا، مۆناكۆ، ئه‌ندۆرا‌و ئیسپانیا ) هه‌روه‌ها له‌سنوری ده‌ره‌وه واته له‌دورگه‌و زه‌ویه‌كانی تر دراوسێی هه‌ریه‌كه له(به‌ڕازیل، سۆرێنام‌و دورگه‌كانی ئه‌نتێلی هۆڵه‌ندیه) .
فه‌ره‌نسا یه‌كێكه له دامه‌زرێنه‌رانی (یه‌كێتی ئه‌وروپا)و ڕووبه‌ریشی له‌هه‌مووان زیاتره‌و ئه‌ندامی دامه‌زرێنه‌ری (نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان)یش ه، هه‌روه‌ها فه‌ره‌نسا یه‌كێكه له‌پێنج ئه‌ندامه هه‌میشه‌یه‌كه‌ی (ئه‌نجومه‌نی ئاسایش) كه پاشكۆی (نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان)ه‌و مافی (ڤیتۆ)ی هه‌یه، یه‌كێكیشه له‌و (9) وڵاته‌ی كه به‌هێزی ئه‌تۆمی ناسراون.
ناوی فه‌ره‌نسا له‌ناوی (فه‌ڕه‌نكیا)ه‌وه هاتووه، كه ئه‌مه‌ش ئه‌و هۆزه (ئه‌ڵمان)یه بوون كه ئه‌و ناوچه‌یان دوای ڕووخانی (ئیمپراتۆریه‌تی ڕۆمانی) داگیركرد، به‌تایبه‌ت ناوچه‌ی ده‌وروپشتی (پاریس) كه مه‌ڵبه‌ندی سه‌روه‌ریی شانشینی فه‌ره‌نسا بوو، زۆرینه‌ی دانیشتوانی ئه‌م وڵاته فه‌ره‌نسییه‌كانن‌و له‌ئایینی مه‌سیحی (كاسۆلیك) ی‌دا ڕۆچوون.
* مێژووه‌كه‌ی:
وڵاتی فه‌ره‌نسای ئێستا زۆرینه‌ی ئه‌و ڕووبه‌ره داگیر ده‌كات كه وڵاتی (گاله Gaule )ی پێكهێناوه، كه ببوو به‌هه‌رێمێكی (ڕۆمانی)، هۆزه ئه‌ڵمانیه‌كان له‌ده‌وروبه‌ری سه‌ده‌ی (چوار)ی زایینی هاتنه ئه‌و ناوچه‌یه‌وه، یه‌كێك له‌و هۆزانه كه به(فڕه‌نكه) ناسرابوو له‌و ناوچه‌یه نیشته‌جێبوو، دوای نه‌مانی (ئیمپراتۆریه‌تی ڕۆمانی) ئه‌م هۆزه ناویان له‌م وڵاته نا ( فه‌ره‌نسا)، دوای ئه‌مه ئه‌و ناوچه‌یه‌ی كه فه‌ره‌نسای ئێستا ده‌گرێته‌وه یه‌كخرا، له‌ساڵی (486) ز ، كه شا (كلۆڤیسی یه‌كه‌مClovis Ier) به‌م كاره هه‌ڵساو هه‌موو هۆزه ئه‌ڵمانیه‌كانی له‌ژێر ئاڵای یه‌ك وڵات‌دا كۆكرده‌وه، ئه‌م شانشینه تازه‌یه چه‌ندین هۆزی جۆراوجۆری له‌خۆگرتبوو، وه‌ك هۆزه‌كانی ئه‌لامان (Alamans) و به‌رگه‌ندیه‌كان (Burgondes) و گووته خۆرئاوایه‌كان (Wisigoths)، ئه‌م وڵاته واته وڵاتی (گاله Gaule ) دابه‌ش بوو بۆ چه‌ند شانشینێك، كه هه‌ریه‌ك له‌و شانشینانه له‌لایه‌ن فه‌رمانڕه‌وایه‌كی بنه‌ماڵه‌ی میرۆڤینجیه‌كان (Mérovingien) به‌ڕێوه‌ده‌برا.
له‌نیوه‌ی سه‌ده‌ی (هه‌شت)ی زایینی وه‌چه‌و بنه‌مــاڵه‌ی كــارۆلنــگیه‌كان (Carolingiens) شوێنـــی میرۆڤینجیـــه‌كان (Mérovingien) یان گرته‌وه‌و هه‌ستان به‌فراوانكردنی زه‌ویه‌كانی شانشینی (فه‌ڕه‌نگ)ی .
شانشینی (فه‌ڕه‌نگ)ی بوو به‌ئیمپراتۆریه‌ت دوای ئه‌وه‌ی كه (شارلمان Charlemagne) هاته‌سه‌ر ته‌خت‌و (شارلمان) له‌ساڵی (806) ئیمپراتۆریه‌ته فراوانه‌كه‌ی له‌نێوان هه‌ر سێ كوڕه‌كه‌یدا دابه‌ش كرد كه ئه‌وانیش (پیپین، لویس‌و شارل) بوون، به‌ڵام (پیپین ) ساڵی (810) مردو (شارل) یش ساڵی (811) مرد، له‌كوڕه‌كانی ته‌نها (لویس) مایه‌وه، (لویسی یه‌كه‌م) ئاهه‌نگێكی شكۆداری ڕێكخست بۆ گۆڕینی (پاشا) بۆ (ئیمپراتۆر) له‌ساڵی (813) ز .
دوای مردنی (لویسی یه‌كه‌م) جارێكی تر شانشینی (فه‌ڕه‌نگ)ی دابه‌ش بووه‌وه، كه بووبه دوو شانشین، یه‌كێكیان شانشینی (فه‌ڕه‌نگی ڕۆژهه‌ڵات Francia orientalis) بوو كه (ئه‌ڵمانیا)ی ئێستای لێ پێكهات، ئه‌وی تریشیان شانشینی (فه‌ڕه‌نگی خۆرئاوا Francia occidentalis) بوو كه فه‌ره‌نسای ئێستای لێپێكهات، له‌ساڵی (842) نه‌وه‌كانی (شارلمان) په‌یمانی (ستراسبۆرج) یان له(شتراسبۆرگ) (serments de Strasbourg) مۆركرد، ئه‌م به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ی ئه‌و په‌یمانه به‌كۆنترین ئه‌و به‌ڵگه‌نامه نوسراوانه هه‌ژمارده‌كرێت كه به‌هه‌ردوو زمانی (توداسك و ڕۆمان) نوسراوه‌و ڕوونكراوه‌ته‌وه كه ئه‌و سه‌رده‌مه به‌كارهاتووه ، هه‌ندێك له مێژوونوسه‌كانی فه‌ره‌نسا ئه‌م په‌یماننامه‌یه له‌دایكبوونی فه‌رمی فه‌ره‌نساو هه‌روه‌ها ئه‌ڵمانیاش داده‌نێن، هه‌روه‌ها كــارۆلنــگیه‌كان (Carolingiens) تا ساڵی (987) ده‌سه‌ڵاتی شانشینی (فه‌ڕه‌نگ) یان به‌ڕێوه‌بردو هه‌ر له‌و ساڵه‌دا شازاده (هۆگ كاپێت Hugues Capet) چووه سه‌ر ته‌خت‌و بوو به‌پاشای وڵات، به‌م شێوه‌یه نه‌وه‌یه‌كی تر جێگه‌ی نه‌وه‌ی پێشووی گرته‌وه كه ئه‌ویش (كه‌پیشیه‌كان Capétiens) بوون، ئه‌مانه هه‌ستان به فراوانكردنی زه‌ویه‌كانی شانشینی ( le domaine royal )، توانیان ده‌وڵه‌تی تازه به‌ڕێوه‌به‌رن تاكو سه‌ده‌ی (12) ز، هه‌روه‌ها وه‌چه‌كانی (كه‌پیشیه‌كان Capétiens) به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ یان به‌لاوه‌كی ده‌سه‌ڵاتی فه‌ره‌نسایان به‌ڕێوه‌ده‌برد، تا به‌رپابوونی شۆڕشی فه‌ره‌نسا له‌ساڵی (1789) ز.
له‌دوای شۆڕشی فه‌ره‌نسا ده‌سه‌ڵاتی پاشانشینی كۆتایی هات‌و سیستمی كۆماری ڕاگه‌یه‌ندرا.
* جوگرافیا :
له‌كاتێكدا به‌شی سه‌ره‌كی فه‌ره‌نسا ده‌كه‌وێته (ئه‌وروپای خۆرئاوا)، به‌ڵام فه‌ره‌نسا به‌شێك له‌زه‌ویه‌كانی ده‌كه‌ونه (ئه‌مریكای باكور، ئه‌مریكای باشور، كاریبی‌و زه‌ریای هیندی) خۆرئاوا‌و ڕۆژهه‌ڵاته‌وه، هه‌روه‌ها باكورو باشوری (زه‌ریای هیندی) و كیشوه‌ری (جه‌مسه‌ری باشور) ه‌وه.
فه‌ره‌نسا خاوه‌نی چه‌ندین دیمه‌نی سروشتی یه، كه ده‌كه‌ونه ده‌شته كه‌نارئاویه‌كان له‌باكورو باشور، سێه‌كی ڕووبه‌ری گشتی فه‌ره‌نسا پێك ده‌هێنێت ، فه‌ره‌نسا ده‌كه‌وێته سنوری (ده‌ریای باكور و زه‌ریای ئه‌تڵه‌سی) یه‌وه‌و ده‌كشێت بۆ چیاكانی ناوچه‌ی باشوری خۆرئاوا‌و چیای (ئه‌لب) یش ده‌كه‌وێته ناوچه‌ی باشوری خۆرهه‌ڵاته‌وه، له‌ناوه‌راستی فه‌ره‌نسادا ناوچه‌ی به‌رزی به‌ردین‌و دارینی چڕ هه‌یه، چیا سه‌ره‌كیه‌كه‌ی فه‌ره‌نسا چیای (ئه‌لب) ه و به‌رزترین لوتكه شاخ تیایدا بریتی یه له‌لوتكه‌ی (ئه‌لمۆن بلان)ه و به به‌رزترین لوتكه شاخی (ئه‌وروپای خۆرئاوا) ده‌ژمێررێت‌و به‌رزیه‌كه‌ی ده‌گاته(4808)م،
هه‌روه‌ها چه‌ندین چیای تری هه‌یه وه‌ك (پیرینیه، گۆرا، لیه ئه‌ردان، لوماسیف سه‌نترال‌و فۆج) ه ، فه‌ره‌نسا به‌هۆی ئه‌وه‌ی چه‌ندین ده‌ریای له‌ده‌وروپشته بۆیه زه‌ویه‌كانی شێدارن.
* دانیشتوان:
ژماره‌ی دانیشتوانی فه‌ره‌نسا ده‌گاته (60) ملیۆن كه‌س، كه چڕی دانیشتوان له‌هه‌ر كیلۆمه‌ترێك چوارگۆشه ده‌گاته (111) كه‌س ، (فه‌ره‌نسا له (73) كۆمه‌ڵگه‌ی نیشه‌نی پێكدێت، كه (5) له‌م كۆمه‌ڵگه نیشه‌نیانه زۆر گه‌وره‌ن به‌پێی ئه‌و سه‌رژمێریه‌ی (2003) ئه‌نجامدراوه به‌م
شێوه‌یه یه: 1) پاریس: 11,2 ملیۆن كه‌س .
2) مارسیلیا: 1,5 ملیۆن كه‌س .
3) لیۆن: 1,7 ملیۆن كه‌س .
4) لیل: 1,2 ملیۆن كه‌س .
5) تۆلۆز: 1 ملیۆن كه‌س .
له‌سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌كاندا ژماره‌ی هاوسه‌رگیری دابه‌زی ، له‌هه‌مانكاتدا په‌یوه‌ندی سه‌ربه‌ست زۆرتر بوو به‌بێ هاوسه‌رگیری ، كه له‌ساڵی (1990) گه‌یشته (1,5) ملیۆن حاڵه‌ت، به‌ڵام (2004) گه‌یشته (2,4) ملیۆن حاڵه‌ت.
* جۆره‌كانی بژێوی:
له‌چوار به‌ش سێ به‌شی فه‌ره‌نسیه‌كان له‌شاره‌كاندا ده‌ژین كه ده‌كاته (74%) له (پاریس) و شاره‌كانی تری فه‌ره‌نسا كه خه‌ڵكی له‌خانو‌و باڵه‌خانه‌ی زه‌به‌لاحدا ده‌ژین، به‌ڵام هه‌ندێك له‌دانیشتوانی (پاریس)و شاره‌كانی تر وایان لاپه‌سنده كه له‌خانووی كۆندا بژین، كه‌مترگرنگی به‌ئامێرو هۆكاره‌كانی تری ژیان و خۆشگوزه‌رانی سه‌رده‌م ده‌ده‌ن، زۆرتر سوود له ئامێر‌و ده‌زگای كۆن وه‌رده‌گرن.
وه‌ك ئاگردانی خه‌ڵوزو چه‌ندین شتی تر، له‌هه‌ندێك له‌شاره‌كاندا چه‌ند ڕێنمایی‌و ڕێوشوێنی توند ده‌گیرێته‌به‌ر بۆ دروستنه‌كردنی باڵه‌خانه‌ی به‌رز له‌ناو چه‌قی شاره‌كان، له‌به‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی قه‌ڕه‌باڵغی‌و پاراستنی ئارامی شاره‌كان،
له‌ده‌وروبه‌ری شاره‌كاندا چه‌ندین شوێنی نیشته‌جێبوون بۆ (چینی ناوه‌ڕاست) دروست ده‌كرێت، له‌هه‌مانكاتدا ئامێر‌و هۆكاری گواستنه‌وه‌ی تایبه‌تیان بۆ دابین ده‌كرێًت بۆ گواستنه‌وه‌یان بۆ سه‌ر شوێنی كاره‌كانیان، شوێنه‌كانی تری شاره‌كان.
به‌ڵام له‌لادێكاندا نزیكه‌ی چاره‌كی دانیشتوانی فه‌ره‌نسا) كه ده‌كاته ڕێژه‌ی (26%)ی گشتی دانیشتوانی ئه‌م وڵاته ده‌ژین، كه زۆربه‌یان سه‌رقاڵن به‌ڕاوه ماسی‌و كشتوكاڵكردن‌و زۆرینه‌ی خه‌ڵكی لادێكان وه‌ك دانیشتوانی شاره‌كان سوود له‌ئامێر‌و هۆكاری خۆشگوزه‌رانی‌و ئاسوده‌یی وه‌رده‌گرن، زۆرینه‌یان له‌خانووی یه‌ك خێزانی‌دا ده‌ژین‌و سوودمه‌ند بوون له‌ئامێره‌كانی وه‌ك ئۆتۆمبیل‌و ته‌له‌فزیۆن‌و سه‌ته‌لایت‌و به‌فرگر و جلشۆر و چه‌ندین ئامێری تر، كه ژیانیان هاوشێوه‌ی خه‌ڵكی شاره‌كانه، ئه‌و زه‌ویانه‌ی كه به‌روبومی كشتوكاڵی تێدا ده‌كه‌ن به به‌راورد به‌وڵاتانی ئه‌وروپا بچوكترن‌و ئه‌م پارچه زه‌ویه بچوكانه‌ش بژێوی ته‌واو بۆ دانیشتوانی ئه‌م لادێیانه دابین ناكه‌ن.
* ئایین:
ئایینی فه‌ره‌نسیه‌كان به‌م شێوه‌یه دابه‌ش بووه:
1) 78% مه‌سیحی كاسۆلیك .
2) 10% مسوڵمان .
3) پرۆستانت و جوله‌كه 2% .
4) 9% بێ ئایین .
* ئاستی زه‌وی:
ناوچه‌كانی فه‌ره‌نسا له‌ڕووی جوگرافیه‌وه جیاوازن‌و دوو هه‌رێمی دروستكردووه كه باكوور و خۆرئاوان، له‌ده‌شتی پان‌و به‌رین‌و پێچاوپێچ‌و له‌ته‌پۆلكه‌و چیا پێك دێت له‌هه‌رێمه‌كانی خۆرهه‌ڵات و ناوه‌ڕاست‌و باشوری وڵات، زه‌ویه‌كانی فه‌ره‌نسا دابه‌ش ده‌بێت بۆ (10) هه‌رێم كه ئه‌مانه‌ن:
1) ته‌پۆلكه‌كانی به‌ریتانی - نۆرمه‌ندیا.
2) ده‌شتایه‌كانی باكووری فه‌ره‌نسا.
3) بانی باكووری خۆرهه‌ڵات.
4) دۆڵی ڕاین.
5) زه‌ویه نزمه‌كانی ئه‌كویتان.
6) به‌رزایه‌كانی ناوه‌ڕاست.
7) ناوچه‌كانی ئه‌لپی فه‌ره‌نسا.
8) چیاكانی جۆراو به‌رانس.
9) ناوچه نزمایه‌كانی سپی ناوه‌ڕاست‌و دۆلی ڕۆن.
10) دورگه‌ی كۆرسیكا.
* حكومه‌ت‌و ڕامیاری:
ده‌ستووری كۆماری پێنجه‌می فه‌ره‌نسا له‌ڕێگه‌ی ڕاپرسی گشتیه‌وه له‌به‌رواری (28)ی سێپته‌مبه‌ره‌وه له‌ساڵی (1958) چه‌سپا، سه‌ركۆمار به‌پێی ده‌ستوور هه‌ر (5) ساڵ جارێك هه‌ڵده‌بژێردرێت، په‌رله‌مانیش له‌دوو ئه‌نجومه‌ن پێكدێت كه ئه‌وانیش:
1) ئه‌نجومه‌نی پیران ( Sénat ): له (331) ئه‌ندام پێكدێت‌و ئه‌م ئه‌نجومه‌نه به‌شێوه‌ی تیر‌و پشكی ناڕاسته‌وخۆ نیوه‌ی ئه‌ندامانی هه‌ر (3) ساڵ جارێك هه‌ڵده‌بژێردرێن.
2) كۆمه‌ڵه‌ی نیشتیمانی (Assemblée nationale): ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه له (577) ئه‌ندام پێكدێت، هه‌روه‌ها یه‌كه‌م ده‌سه‌ڵاتی یاسادانانه له‌وڵات.
* كارگێڕی:
فه‌ره‌نسا له‌ڕووی كارگێڕیه‌وه دابه‌ش ده‌كرێت بۆ:
1) ناوچه: به‌فه‌ره‌نسی پێی ده‌وترێت (Région).
2) هه‌رێم: به‌فه‌ره‌نسی پێی ده‌وترێت (Département).
3) فه‌رمانگه‌ی به‌ڕێوه‌بردن: به‌فه‌ره‌نسی پێی ده‌وترێت (Arrondissement).
4) به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی: به‌فه‌ره‌نسی پێی ده‌وترێت (Canton).
5) شاره‌وانی: به‌فه‌ره‌نسی پێی ده‌وترێت (Commune).
* داهات:
داهاتی فه‌ره‌نسا دابه‌ش ده‌كرێت بۆ:
1) به‌رووبومی سروشتی: كشتوكاڵ‌و چه‌ندین كانزای هه‌یه، وه‌ك ئاسنی خاو و بۆكسایت‌و خه‌ڵوزی به‌ردین‌و نه‌وت و غازی سروشتی.
2) پیشه‌سازییه خزمه‌تگوزاریه‌كان: ئه‌وانیش ئۆتۆمبیل‌و پیشه‌سازیه
كیمیایه‌كان‌و خزمه‌تگوزاری ئوتێل كه ساڵانه چه‌ندین گه‌شتیار سه‌ردانی ئه‌م وڵاته ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها فێركردن‌و چاودێری ته‌ندروستی‌و كاری تر ده‌گرێته‌وه.
3) دارستانه‌كان: سه‌رچاوه‌ی گرنگی داهاتی وڵاتن‌و ئه‌مانه‌ش بریتین له‌داری به‌ڕوو، زه‌یتون، سنه‌وبه‌ر‌و چه‌ندین داری تر كه هه‌م بۆ پیشه‌سازی ناوخۆ هه‌م بۆ بازرگانی ده‌ره‌كی به‌كاردێن‌و چاره‌كی زه‌وی فه‌ره‌نساش پێكده‌هێنن.
4) كانزاكاری: زیاتر له‌ناوچه‌ی (لۆرین)ه، ئه‌وانیش بریتین له‌خاوی ئاسن و پۆڵا و خاوی بۆكسایت، هه‌روه‌ها له‌باشووری وڵات ده‌ریانده‌هێنن، له‌ناوچه‌ی (ئه‌لزاس) پۆتاس ده‌رده‌هێنرێت كه له‌دروستكردنی په‌ینی كیمیاویدا به‌كارده‌هێنرێت، ناوچه‌ی (لاك) له‌باشووری فه‌ره‌نسا سه‌رچاوه‌ی غازی سروشتی دۆزرایه‌وه‌و هه‌روه‌ها فه‌ره‌نسا چه‌ندین كانی خوێ، گۆگرد، ته‌نگستن‌و یۆرانیۆم هه‌یه.
5) ڕاوه ماسی: له‌فه‌ره‌نسا نزیكه‌ی (860) هه‌زار ته‌ن سالاَنه ماسی به‌رهه‌م دێت، كه ماسی تونه‌و سه‌ردین‌و چه‌ندین جۆری تری ماسی ڕاوده‌كرێت.
6) بازرگانی ده‌ره‌وه: فه‌ره‌نسا به‌پێنجه‌م ولات ده‌ژمێررێت له‌بازرگانی ده‌ره‌وه له‌هه‌موو جیهاندا، به‌ربوومه نه‌وتیه‌كان له‌گرنگترین جۆری ئه‌و بازرگانیه‌یه، كه ئۆتۆمبیل‌و كه‌ره‌سه‌ی كاره‌با‌و پیشه‌سازییه كیمیایه‌كان و هتد... ده‌گرێته‌وه، گرنگترین ئه‌و ولاَتانه‌ی كه فه‌ره‌نسا بازرگانیان له‌گه‌ڵدا ده‌كات بریتین له (یابان، سعودیه، سویسرا، ئه‌مریكا‌و وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا) .
* گواستنه‌وه گه‌یاندن:
فه‌ره‌نسا خاوه‌نی خێراترین شه‌مه‌نده‌فه‌ری جیهانه، ئه‌و شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌ی له‌نێوان (لیۆن و پاریس)دا هاتوچۆ ده‌كات خێرایه‌كه‌ی ده‌گاته (300 كم له‌كاتژمێرێك دا و هه‌روه‌ها هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ی (ئۆرالی‌و چارل دیگۆل) له‌قه‌ره‌باڵغترین فڕۆكه‌خانه‌كانن‌و له‌چه‌ندین شاری تریش فڕۆكه‌خانه هه‌یه، چه‌ندین كه‌شتی جۆراوجۆر له‌نێوان نۆكه‌ندو ڕووباره‌كاندا سه‌رقاڵی گواستنه‌وه‌ن، له‌فه‌ره‌نسادا ڕۆژانه (85) ڕۆژنامه ده‌رده‌چێت، گرنگترین ئه‌و ڕۆژنامانه‌ش بریتین له (ئۆست فرانس، فره‌نس سوار، لۆمۆند‌و لیبراسیۆن)و... هتد، چه‌ندین كه‌ناڵی ڕاگه‌یاندن هه‌یه كه زۆربه‌یان داموده‌زگا حكومیه سه‌ربه‌خۆكان به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن، باجی ساڵانه به‌سه‌ر ته‌له‌فزیۆن و ڕادیۆكاندا ده‌سه‌پێنرێت، تا ئه‌و كه‌ناڵه ته‌له‌فزیۆن‌و ڕادیۆیانه پاره‌دار بكرێن.
* ده‌سه‌ڵاتی یاسا:
ده‌سه‌ڵاتی یاسا له‌فه‌ره‌نساپارێزه‌ری ئازادی تاكه كه‌سه، سیستمی یاسایی له‌و ولاَته‌دا دوو جۆر دادگای هه‌یه:
1) دادگا مه‌ده‌نیه‌كان: ئه‌و دادگایانه‌ن كه تایبه‌تن به‌مافی گشتی، وه‌ك (دادگای به‌رایی گه‌وره)و دادگا تایبه‌ته‌كانیش (دادگای به‌رایی، دادگای بازرگانی، دادگاكانی كێشه‌ی ده‌سه‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و دادگای كرێكار) كه كێشه‌ی نێوان خاوه‌نكارو كرێكار چاره‌سه‌ر ده‌كات.
2) دادگای سزادان: تایبه‌ته به‌سزاكان و سێ ئاسته:
- سه‌رپێچیه‌كان: ده‌درێته دادگای پۆلیس.
- سوكه تاوان: تایبه‌ته به دادگایی سوكه تاوان.
- تاوانه‌كان: تایبه‌ته‌و ده‌درێًته دادگای تاوانه‌كان.
چه‌ندین دادگای تر هه‌یه وه‌ك دادگای منداڵ‌و كارگێڕی و... هتد.
* فێركردن:
فه‌ره‌نسا له‌ڕووی په‌روه‌رده‌و فێركردن به‌وڵاتێكی گرنگ داده‌نرێت‌و زانكۆكانی ئه‌و ولاَته به‌وه ناسراون كه ئاستی خوێندن تیایاندا به‌رزه‌و چه‌ندین كه‌س كه له‌و زانكۆیانه ده‌رچوون بوون به خاوه‌نی (خه‌لاتی نۆبڵ)، ئاستی خوێندنیشی له‌فه‌ره‌نسا به‌م شێوه‌یه‌یه:
1) پله‌ی (لیسانس یان مه‌ته‌رێز Licence/Maîtrise) به‌رامبه‌ر پله‌ی (به‌كالۆریۆس)ه له‌ولاتانی تر.
2) پله‌ی (دیبلۆم Diplôme d'études approfondies) به‌رامبه‌ر ماسته‌ره (Master).
زانكۆی (سۆربۆن) یه‌كێكه له‌زانكۆ به‌ناوبانگه‌كانی فه‌ره‌نسا.
* پارته رامیاریه‌كان:
1) پارتی یه‌كێتی له‌پێناو دیموكراتی فه‌ره‌نسا.
2) پارتی ڕاستره‌و .
3) پارتی سۆشیالیستی .
4) پارتی ڕادیكاڵی چه‌پره‌و .
5) پارتی شیوعی .
6) پارتی به‌ری نیشتیمانی .
7) پارتی دیگۆلی نوێ .
8) چه‌ندین پارت‌و ڕێكخراوی تر .
وه‌رگێڕانی: هه‌مزه ڕه‌سول
له (وێكپیدیا – موسوعه الحره ) وه‌رگیراوه.