aramo
هایدرۆجین یه‌که‌م توخمه دروست بووبێت له گه‌ردوون پاش (ته‌قینه‌وه زه‌به‌لاحه‌كه) وه بڵاوترینیانه. دوای هایدرۆجین، هیلیۆم به دووه‌م توخم داده‌نرێت. له گه‌ردوون له یه‌کگرتنی چوار گه‌ردیله‌ی هایدرۆجین گه‌ردیله‌ی هیلیۆم دروست ده‌بێت. وه له کاتی دروستبوونی ئه‌ستێره‌کان له تێکه‌ڵه‌ی گازی هایدرۆجین و هیلیۆم، هه‌موو توخمه‌کانی تر لێیه‌وه دروست بوون تا ده‌گاته توخمی یۆرانیۆم ٩٢. به‌م شێوه‌یه، هه‌موو ته‌نه گه‌ردوونییه‌کان دروست بوون له ئه‌ستێره‌کان و هه‌ساره‌کان و مانگه‌کان و (مذنبات)ه‌کان و ... هتد. ئه‌مانه هه‌موو کۆ ده‌بنه‌وه له کاکێشانه زه‌به‌لاحه‌کان. گه‌ردوون به هۆیانه‌وه ئه‌م شێوه‌یه‌ی وه‌رگرتووه که ئێستا ئێمه ده‌یبینین پاش(ته‌قینه‌وه زه‌به‌لاحه‌كه). (گۆڕینی ماده بۆ وزه) دوای نزیکه‌ی ١٣-١٥ میلیارد ساڵ.
له‌ڕاستیدا، هه‌رچه‌نده بیردۆزی (ته‌قینه‌وه زه‌به‌لاحه‌كه) زۆر ته‌واوه و وێنه‌یه‌کی ته‌واوکاری له‌گه‌ڵ گه‌ردوون پێشکه‌ش ده‌کات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێویستی به به‌ڵگه‌ی ته‌واو هه‌یه تا له‌سه‌ر پێیه‌کانی ڕایبگرێت و ئه‌و که‌سانه بێده‌نگ بکات که پێچه‌وانه‌ی ئه‌م بیردۆزه‌ن. زاناکان ده‌پرسن که چۆن ده‌تواندرێت گومان ببڕدرێته‌وه به ڕاستی؟ وه چۆن به‌ڵگه‌ی ڕاست و دروست پێشکه‌ش بکرێت بۆ جێگیربوونی ڕووداوێکی گه‌ردوونی ١٣-١٥ میلیارد ساڵ تێپه‌ڕ بووه به‌سه‌ر ڕوودانی! سه‌یر نییه قسه‌کردن له‌سه‌ری؟ پرسیاره‌که‌ی ئه‌وه‌نده سه‌یر بێت، وه‌ڵامه‌کانی چۆنن؟
PaveL
زۆر سوپاس بۆ بابه‌ته‌که بابه‌تێکی زۆر جوانه