Monday, 2025-07-07, 8:26 PM
له‌ ژووره‌وه‌یتGuest | گروپ "میوانی جیۆسات"به‌خێربێیت Guest | RSS
GeOsAt website & forum
په‌ڕه‌ی سه‌ره‌کی
بوون به‌ ئه‌ندام
چوونه‌ ژووره‌وه‌
[ په‌یامی نوێ · ئه‌ندامه‌کان · یاساکانی یانه‌ · گه‌ڕان · تایبه‌تمه‌ندی RSS ]
  • Page 1 of 1
  • 1
گواستنه‌وه‌ی وزه‌ بۆ مادده‌
aramo
کات: Wednesday, 2009-11-11, 8:21 PM | په‌یامی ژماره‌ 1
Private
Group: به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی
په‌یامه‌کان: 57
دیاریه‌کان: 0  +
ناوبانگ: 10  ±
دۆخ‌: لێره‌ نیه‌

به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ ده‌تواندرێت وزه‌ بگۆڕدرێت بۆ مادده. ئه‌وه‌ بوو ڕووی دا له دوای (ته‌قینه‌وه‌ زه‌به‌لاحه‌كه‌) وزه‌یه‌کی (کارۆموگناتیسی و گه‌رمی)ی زۆر به‌هێز گواسترانه‌وه‌ بۆ سه‌ر شێوه‌ی ته‌نۆچکه‌ (مادده‌) ته‌نۆچکه‌کانیش (پڕۆتۆن) و (ئه‌لیکترۆن) بوون. پاشان گه‌ردیله‌ی هایدرۆجین دروست بوو له‌ پڕۆتۆنێک و ئه‌لیکترۆنێک که‌ به‌ ده‌وری پڕۆتۆنه‌که‌دا ده‌سووڕێته‌وه‌.
پێش گه‌ردوون و به‌ر له‌ دروستبوونی، هه‌موو مادده‌ و وزه‌ی گه‌ردوون کۆ ببوونه‌وه‌ له‌ خاڵێک که‌ ناو نراوه‌ به‌ (هێلکه‌ی گه‌ردوون). که‌واته‌ گه‌ردوون ده‌ستی پێ کردووه‌ له‌ خاڵێکی بێکۆتا له‌‌ بچووکی و قه‌باره‌ی سفر بووه‌. واته‌ درێژی و پانی و به‌رزیی نه‌بووه‌. ئه‌م خاڵه‌ گه‌رمی و وزه‌یه‌کی یه‌کجار زۆر و بێکۆتا له‌ به‌هێزی و چڕی ‌بووه‌. ئه‌سته‌مه‌ بۆ مرۆڤ خه‌یاڵیشی بۆی بچێت.
ئه‌م خاڵه‌ له‌ ئه‌نجامی ئه‌و گه‌رمی و وزه‌ بێکۆتایه‌ و له‌ ماوه‌ی چه‌ند به‌شێكی چرکه‌دا ته‌قیوه‌ته‌وه‌، به‌‌ شێوه‌یه‌کی زۆر گه‌وره‌ و فراوان دووره‌ له‌ سنووری خه‌یاڵی مرۆڤ. له‌ ئه‌نجامدا بۆشایییه‌کی گه‌ردوونیی دروست کردووه‌. وه‌ ئه‌و وزه‌ و گه‌رمیی زۆره‌ و بێکۆتایه‌ گواستراونه‌ته‌وه‌ بۆ ته‌نۆچکه‌ی گه‌ردوونی و پاشان گه‌ردیله‌کان و گه‌رده‌کان و ته‌نه‌ گه‌ردوونییه‌کان و ئه‌ستێره‌کان و کاکێشانه‌کان. گه‌ردوون به‌ هه‌موو مادده‌ و وزه‌که‌یه‌وه‌ دروست بووه‌. ئه‌مه‌ش بیردۆزی (ته‌قینه‌وه‌ زه‌به‌لاحه‌كه‌)یه‌‌. دروستترین و باوه‌ڕپێکراوترین بیردۆزه‌ بۆ دروستبوون و سه‌ره‌تای گه‌ردوون.

هایدرۆجین یه‌که‌م توخمه‌ دروست بووبێت له‌ گه‌ردوون پاش (ته‌قینه‌وه‌ زه‌به‌لاحه‌كه‌) وه‌ بڵاوترینیانه‌. دوای هایدرۆجین، هیلیۆم به‌ دووه‌م توخم داده‌نرێت. له‌ گه‌ردوون له یه‌کگرتنی چوار گه‌ردیله‌ی هایدرۆجین گه‌ردیله‌ی هیلیۆم دروست ده‌بێت. وه‌ له‌ کاتی دروستبوونی ئه‌ستێره‌کان له‌ تێکه‌ڵه‌ی گازی هایدرۆجین و هیلیۆم، هه‌موو توخمه‌کانی تر لێیه‌وه دروست بوون تا ده‌گاته‌ توخمی یۆرانیۆم ٩٢. به‌م شێوه‌یه‌، هه‌موو ته‌نه‌ گه‌ردوونییه‌کان دروست بوون له‌ ئه‌ستێره‌کان و هه‌ساره‌کان و مانگه‌کان و (مذنبات)ه‌کان و ... هتد. ئه‌مانه‌ هه‌موو کۆ ده‌بنه‌وه‌ له‌ کاکێشانه‌ زه‌به‌لاحه‌کان. گه‌ردوون به‌ هۆیانه‌وه‌ ئه‌م شێوه‌یه‌ی وه‌رگرتووه‌ که‌ ئێستا ئێمه‌ ده‌یبینین پاش(ته‌قینه‌وه‌ زه‌به‌لاحه‌كه‌). (گۆڕینی ماده‌ بۆ وزه‌) دوای نزیکه‌ی ١٣-١٥ میلیارد ساڵ.

له‌ڕاستیدا، هه‌رچه‌نده‌ بیردۆزی (ته‌قینه‌وه‌ زه‌به‌لاحه‌كه‌) زۆر ته‌واوه و ‌ وێنه‌یه‌کی ته‌واوکاری له‌گه‌ڵ گه‌ردوون پێشکه‌ش ده‌کات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێویستی به‌ به‌ڵگه‌ی ته‌واو هه‌یه تا له‌سه‌ر پێیه‌کانی ڕایبگرێت و ئه‌و که‌سانه‌ بێده‌نگ بکات که‌ پێچه‌وانه‌ی ئه‌م بیردۆزه‌ن.
زاناکان ده‌پرسن که‌ چۆن ده‌تواندرێت گومان ببڕدرێته‌وه‌ به‌ ڕاستی؟ وه‌ چۆن به‌ڵگه‌ی ڕاست و دروست پێشکه‌ش بکرێت بۆ جێگیربوونی ڕووداوێکی گه‌ردوونی ١٣-١٥ میلیارد ساڵ تێپه‌ڕ بووه‌ به‌سه‌ر ڕوودانی! سه‌یر نییه‌ قسه‌کردن له‌سه‌ری؟ پرسیاره‌که‌ی ئه‌وه‌نده‌ سه‌یر بێت، وه‌ڵامه‌کانی چۆنن؟

 
PaveL
کات: Tuesday, 2009-12-01, 1:14 AM | په‌یامی ژماره‌ 2
Major
Group: ئه‌ندامی نوێ ی جیۆسات
په‌یامه‌کان: 27
دیاریه‌کان: 1  +
ناوبانگ: 0  ±
دۆخ‌: لێره‌ نیه‌
کاک ئارام ئه‌ی ئایا دازانیت که‌ هه‌مو ئه‌م گه‌ردو گه‌ردیلانه‌ش که‌ هه‌ساره‌کانیان دروست کردوه‌و ئێمه‌شیان دروست کردوه‌ ته‌نها %4 گه‌ردون پێک ده‌هێنن

زۆر سوپاس بۆ بابه‌ته‌که‌ بابه‌تێکی زۆر جوانه‌

 
aramo
کات: Tuesday, 2009-12-01, 1:20 AM | په‌یامی ژماره‌ 3
Private
Group: به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی
په‌یامه‌کان: 57
دیاریه‌کان: 0  +
ناوبانگ: 10  ±
دۆخ‌: لێره‌ نیه‌
سوپاس بۆ ئه‌و زانیاریه‌ به‌ سوده‌، نه‌وه‌ڵا نه‌مه‌زانی به‌س وه‌ڵا سه‌یره‌!!!!!!!!
ده‌ست خۆش
 
  • Page 1 of 1
  • 1
Search:


Copyright © 2025 all designed by Aram rafiq M.
Free website builderuCoz
Free website builderuCoz