ئوتومبێل بۆ نابینایان دروستده‌كرێت
ئا: نیاز/
دیزاینه‌رانی ئه‌مریكا له‌په‌یمانگه‌ی ڤێرجینیای ته‌كنه‌لۆژیا، سه‌ركه‌وتنیان له‌دروستكردنی یه‌كه‌م نمونه‌ی ئۆتۆمبێل بۆ لێخوڕین له‌لایه‌ن نابینایانه‌وه به‌بێ هاوكاری چاوساغان به‌ده‌ستهێنا . دیزاینه‌ره‌كان له‌تاقیگه‌ی ڕۆبۆتو ئامێره ئالیهكان له‌زانكۆی (بلایند درایڤه‌ر چالنج ) په‌ره‌یان به‌دروستكردنی ئه‌و جۆره ئوتومبێلهداوه كه له‌شێوه‌ی ئوتومبێله بچوكه‌كانی قه‌راغ دهریاچهكاندایه كه گه‌شتیاران هاتوچۆی پێده‌كه‌ن .
لهوئۆتۆمبێلهدا سیستمی ئامێری پێوانه‌ی مه‌ودای كاركردن له‌سه‌ر لێزهرهو ئامێری وێنه‌گرتنیشی تێدایه كه وێنه‌ی ده‌وروبه‌ری ده‌گرێت بۆ ئاگاداربوون له‌جوڵه‌و پێگه‌ی ئوتومبێله‌كه، ڕۆبۆته‌كه هه‌ڵده‌سێت به‌جێبه‌جێكردنی ههمووكارهكانو بڕیاری جوڵه‌و لێخوڕین‌و وه‌ستانیش ده‌دات، پێش ڕوودانی هه‌ر ناڕێكیهكیش زانیارییه ده‌نگیه‌كان زۆر به‌وردی ده‌گه‌یه‌نرێته گوێیی شۆفێره نابیناكهو هه‌ر له‌ڕێگه‌ی گه‌یه‌نه‌ره ده‌نگیه‌كانه‌وه به‌لای ڕاست‌و چهپداو به‌هه‌ستی به‌ركه‌وتنی هێزی هه‌واوه، شێوه‌ی ئه‌و ڕێگرییه‌ی دێته‌ڕێی شۆفێره‌كه پێشتر ئاگادارده‌كرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی تووشی پێكدادان نه‌بێته‌وه .
شۆفێره‌كه‌ش چاكه‌تێكی تایبه‌تی له‌به‌رده‌كات كه زیادبوونی له‌ره‌له‌ری ئه‌و چاكه‌ته ده‌ریده‌خات ئوتومبێله‌كه خێرایه‌و پێویست بههێواشكردنهوه دهكاتو ڕۆڵی پێوه‌ری پێوانه‌ی خێرایی ده‌گێڕێت .
سه‌رچاوه/ شه‌رق ئه‌وسه‌ت