Sunday, 2025-07-06, 8:53 PM
له‌ ژووره‌وه‌یتGuest | گروپ "میوانی جیۆسات"به‌خێربێیت Guest | RSS
GeOsAt website & forum
په‌ڕه‌ی سه‌ره‌کی
بوون به‌ ئه‌ندام
چوونه‌ ژووره‌وه‌
[ په‌یامی نوێ · ئه‌ندامه‌کان · یاساکانی یانه‌ · گه‌ڕان · تایبه‌تمه‌ندی RSS ]
  • Page 1 of 1
  • 1
ئوتومبێل بۆ نابینایان دروستده‌كرێت
aramo
کات: Monday, 2009-11-30, 8:49 PM | په‌یامی ژماره‌ 1
Private
Group: به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی
په‌یامه‌کان: 57
دیاریه‌کان: 0  +
ناوبانگ: 10  ±
دۆخ‌: لێره‌ نیه‌
ئوتومبێل بۆ نابینایان دروستده‌كرێت

ئا: نیاز/
دیزاینه‌رانی‌ ئه‌مریكا له‌په‌یمانگه‌ی‌ ڤێرجینیای‌ ته‌كنه‌لۆژیا، سه‌ركه‌وتنیان له‌دروستكردنی‌ یه‌كه‌م نمونه‌ی‌ ئۆتۆمبێل بۆ لێخوڕین له‌لایه‌ن نابینایانه‌وه‌ به‌بێ‌ هاوكاری‌ چاوساغان به‌ده‌ستهێنا .

دیزاینه‌ره‌كان له‌تاقیگه‌ی‌ ڕۆبۆت‌و ئامێره‌ ئالیه‌كان له‌زانكۆی‌ (بلایند درایڤه‌ر چالنج ) په‌ره‌یان به‌دروستكردنی‌ ئه‌و جۆره‌ ئوتومبێله‌داوه‌ كه‌ له‌شێوه‌ی ئوتومبێله‌ بچوكه‌كانی‌ قه‌راغ ده‌ریاچه‌كاندایه‌ كه‌ گه‌شتیاران هاتوچۆی‌ پێده‌كه‌ن .

له‌وئۆتۆمبێله‌دا سیستمی‌ ئامێری‌ پێوانه‌ی‌ مه‌ودای‌ كاركردن له‌سه‌ر لێزه‌ره‌و ئامێری‌ وێنه‌گرتنیشی تێدایه‌ كه‌ وێنه‌ی‌ ده‌وروبه‌ری‌ ده‌گرێت بۆ ئاگاداربوون له‌جوڵه‌‌و پێگه‌ی‌ ئوتومبێله‌كه‌، ڕۆبۆته‌كه‌ هه‌ڵده‌سێت به‌جێبه‌جێكردنی‌ هه‌مووكاره‌كان‌و بڕیاری‌ جوڵه‌‌و لێخوڕین‌و وه‌ستانیش ده‌دات، پێش ڕوودانی‌ هه‌ر ناڕێكیه‌كیش زانیارییه‌ ده‌نگیه‌كان زۆر به‌وردی‌ ده‌گه‌یه‌نرێته‌ گوێیی شۆفێره‌ نابیناكه‌‌و هه‌ر له‌ڕێگه‌ی‌ گه‌یه‌نه‌ره‌ ده‌نگیه‌كانه‌وه‌ به‌لای‌ ڕاست‌و چه‌پدا‌و به‌هه‌ستی‌ به‌ركه‌وتنی‌ هێزی‌ هه‌واوه‌، شێوه‌ی‌ ئه‌و ڕێگرییه‌ی‌ دێته‌ڕێی‌ شۆفێره‌كه‌ پێشتر ئاگادارده‌كرێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ تووشی‌ پێكدادان نه‌بێته‌وه‌ .

شۆفێره‌كه‌ش چاكه‌تێكی‌ تایبه‌تی له‌به‌رده‌كات كه‌ زیادبوونی‌ له‌ره‌له‌ری‌ ئه‌و چاكه‌ته‌ ده‌ریده‌خات ئوتومبێله‌كه‌ خێرایه‌و پێویست به‌هێواشكردنه‌وه‌ ده‌كات‌و ڕۆڵی‌ پێوه‌ری‌ پێوانه‌ی‌ خێرایی‌ ده‌گێڕێت .
سه‌رچاوه‌/ شه‌رق ئه‌وسه‌ت

 
PaveL
کات: Tuesday, 2009-12-01, 1:30 AM | په‌یامی ژماره‌ 2
Major
Group: ئه‌ندامی نوێ ی جیۆسات
په‌یامه‌کان: 27
دیاریه‌کان: 1  +
ناوبانگ: 0  ±
دۆخ‌: لێره‌ نیه‌
به‌راستی شتێکی موهیم ئه‌بێت به‌س له‌وانه‌یه‌ زۆر گران بێت لێخوڕینی
 
aramo
کات: Tuesday, 2009-12-01, 1:37 AM | په‌یامی ژماره‌ 3
Private
Group: به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی
په‌یامه‌کان: 57
دیاریه‌کان: 0  +
ناوبانگ: 10  ±
دۆخ‌: لێره‌ نیه‌
به‌ ڕای من زۆر زه‌حمه‌ته‌ لێخورینی، کابرا کوێر نیه‌ ناتوانێ لێیخورێ ئینجا به‌ کوێری.
 
  • Page 1 of 1
  • 1
Search:


Copyright © 2025 all designed by Aram rafiq M.
Free website builderuCoz
Free website builderuCoz