یۆرانیۆم به‌ماده‌یه‌كی خاوی بنه‌ڕه‌تی پڕۆگرامی ئه‌تۆمی داده‌نرێت، جا چ بۆ كاروباری سیڤیل بێت یان سه‌ربازی.
یۆرانیۆم له چینه‌كانی نزیك سه‌ر ڕووی زه‌وی یان له‌ڕێگای كانزاییكردن له‌ناوه‌وه‌ی زه‌وی ده‌ستده‌كه‌وێت. هه‌رچه‌نده ماده‌ی یۆرانیۆم به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی له‌زۆر شوێنی جیاوازی جیهاندا هه‌یه، به‌ڵام ڕێژه‌یه‌كی كه‌می به‌شێوه‌یه‌كی خاو هه‌یه، ئه‌وه‌ی بتوانرێت سوودی لێوه‌ربگیرێت.
كاتێك گه‌ردیله دیاریكراوه‌كانی یۆرانیۆم به‌شێوه‌ی زنجیره‌یه‌ك تێكهه‌ڵچوون له‌ته‌ده‌بن، وزه به‌رهه‌مدێنێت و به‌م كرداره‌ش ده‌وترێت "له‌تبوونی ناوه‌کی".
له كارگه ئه‌تۆمییه‌كاندا ئه‌م له‌تبوونی ناوه‌کییه به‌شێوه‌یه‌كی هێواش ڕووده‌دات، له‌كاتێكدا ئه‌م له‌تبوونی ناوه‌کییه له‌كاتی ته‌قینه‌وه‌ی چه‌كی ئه‌تۆمیدا به‌خێرایه‌كی مه‌زن ڕووده‌دات. له‌هه‌ردوو باردا ده‌بێت كۆنترۆڵێكی بێ ئه‌ندازه‌ی له‌تبوون بكرێت.
له‌تبوونی ناوه‌کی زۆر به‌شێوه‌یه‌كی باشتر ڕووده‌دات كاتێك که هاوشێوه‌ی یۆرانیۆم 235 یان بلۆتۆنیۆم 239 به‌كارده‌هێنرێت. مه‌به‌ستیش له‌هاوشێوه ئه‌و گه‌ردیلانه‌یه، ئه‌وانه‌ی هه‌مان ژماره‌ی گه‌ردیله‌ییه‌یان هه‌یه، به‌ڵام به ژماره‌ی جیاواز له نیۆترۆنات. یۆرانیۆمی 235 به "هاوشێوه‌ی له‌تبوون" ده‌ناسرێت، ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئاره‌زووی له‌تبوونێك ده‌كات، كه زنجیره‌یه‌ك كاردانه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا ڕووده‌دات و له‌ئاكامی ئه‌وه‌ش وزه به‌شێوه‌ی گه‌رمای ده‌رده‌چێت.
كاتێك یۆرانیۆم-235 له‌ت ده‌بێت، ئه‌وا نیۆترۆنین یان نیۆترۆنی سیانی ده‌رده‌كات.
ئه‌گه‌ر هاتوو له‌كاته‌ی ده‌رچووندا گه‌ردیله‌ی دیكه‌ی یۆرانیۆم-235 هه‌بێت، ئه‌وا ئه‌و نیوترۆنانه‌ی به‌ریان ده‌كه‌ون و ده‌بنه هۆکاری له‌تبوونی گه‌ردیله‌ی دیكه، به‌مه‌ش نیۆترۆناتی دیكه ده‌رده‌چێت.
لێكدانی ئه‌تۆمی ڕوونادات ئه‌گه‌ر ڕێژه‌یه‌كی باش له یۆرانیۆمی-235 نه‌بێت و ده‌بێت ئه‌م كرداره به‌شێوه‌ی زنجیره‌یه‌كی كرداری و ئۆتۆماتیكی به‌رده‌وام بێت. ئه‌م پڕۆسه‌یه‌ش به "بارسته‌ی ناسك" ده‌ناسرێت.
هه‌ریه‌ك هه‌زار له گه‌ردیله‌ی یۆرانیۆمی سروشتی ته‌نها حه‌وت گه‌ردیله‌ی یۆرانیۆم-235ی تێدایه، له‌كاتێكدا گه‌ردیله‌كانی دیكه 993ی یۆرانیۆم زیاتر چڕتر ده‌بن و ژماره‌ی گه‌ردیله‌یی یۆرانیۆم-238 ده‌بێت.
گۆڕانكاری:-
پاش پوخته‌كردنی یۆرانیۆم، ماده خاوه‌که ده‌برێت بۆ هاڕین
تا هاڕاوێكی نه‌رمی لێ‌دروست بكرێت، ئه‌نجا له
كردارێكی كیمیاوی ده‌پاڵێورێت و شێوه‌ی بۆ بارسته‌یه‌كی ڕه‌ق ده‌گۆڕێت، که به‌هۆی ڕه‌نگه زه‌رده‌كه‌یه‌وه به "كێكی زه‌رد" ناسراوه. ئاشكرایه له 60% بۆ 70%ی ئه‌و كێكه زه‌ردانه‌ی یۆرانیۆم وه‌ك تیشك چالاكن.
ئامانجی سه‌ره‌كی زانا ئه‌تۆمییه‌كان زۆركردنی ڕێژه‌ی گه‌ردیله‌ی یۆرانیۆم-235ه، ئه‌مه‌ش كردارێكه به پێتاندن ده‌ناسرێت. بۆ گه‌یشتن به‌م قۆناغه، ده‌بێت یۆرانیۆم بگۆڕرێت بۆ گاز، كه ئه‌مه‌ش به شه‌شی فلۆریدی یۆرانیۆم ده‌ناسرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌نزیله‌ی 64 پله‌ی سه‌دیدا گه‌رم ده‌كرێت.
شه‌شی فلۆرید تایبه‌تمه‌ندی ئۆکساندنی هه‌یه و به ئاسانی توانای تێكهه‌ڵچوون هه‌یه، هه‌ربۆیه ده‌بێت زۆر به هۆشیارانه كاری له‌گه‌ڵدا بكرێت.
پێویسته بۆری و په‌مپی تایبه‌ت له یه‌كه‌كانی گۆڕانكاری یۆرانیۆم له ئه‌له‌منیۆم و نیكل دروست بكرێت. هاوكاتیش پێویسته گازه‌كان دووربن له ڕۆن و ماده‌ی چه‌وری هه‌تا كارلێكردنی كیمیاوی ناپێویست و لابه‌لا ڕوونه‌دات.
پیتاندن:-
ئامانج له پیتاندن زیادكردنی له‌تبووی گه‌ردیله‌كانی یۆرانیۆمی-235 ه.
بۆ ئه‌وه‌ی یۆرانیۆم له کارگه ئه‌تۆمییه‌كاندا كارله‌یه‌كبكه‌ن، ده‌بێت بپیتێنرێت و 2-3% یۆرانیۆم-235ی تێدا بێت. به‌ڵام ئه‌و یۆرانیۆمه‌ی ده‌چێته دروستكردنی چه‌كه‌وه ده‌بێت له 90% یۆرانیۆمی-235 یان زیاتری تێدا بێت.
له‌شێوازی بڵاوی پیتاندندا پشت به ئامێری ده‌رپه‌ڕاندنی چه‌قی گازی ده‌به‌سترێت، له‌وێدا شه‌شی فلۆریدی یۆرانیۆم له‌ژورێكی بو‌تڵیدا به‌خێرایكی زۆر ده‌خولێنرێته‌وه و ئه‌مه‌ش ده‌بێته جیاكردنه‌وه‌ی هاوشێوه‌ی یۆرانیۆمی-238، كه چڕیه‌كی زیاتره له یۆرانیۆمی-235.
یۆرانیۆمی-238 قورس‌تر له‌خواره‌وه‌ی ژووره‌كه‌دا ده‌نیشێت و دواتر پوخته‌ده‌كرێت، له‌كاتێكدا كۆمه‌ڵه گه‌ردیله‌ییه‌كانی یۆرانیۆمی-235 سووك له نزیك سه‌نته‌ره‌وه كۆمه‌ڵه ده‌گرن و كۆده‌كرێنه‌وه.
له‌پاشاندا یۆرانیۆم-235 ده‌خرێته ئامێریكی دیكه‌ی ده‌رپه‌ڕاندنی چه‌قی و ئه‌م كرداره به‌زنجیره‌یه‌ك له ئامێری ده‌رپه‌ڕاندنی چه‌قی دووباره ده‌كرێته‌وه.
یۆرانیۆمی ماوه - ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی له یۆرانیۆم-238 پاش جیاكردنه‌وه‌ی گه‌ردیله‌یه‌كانی یۆرانیۆمی-235 لێی - به یۆرانیۆمی پاك ده‌ناسرێت، كه ئه‌ویش ماده‌یه‌كی قورسه و تیشكده‌ره، ئه‌وه‌ی ده‌چێته پێكهاته‌ی هاوێژه‌ر بۆ پێكاندنی زرییپۆش.
له‌شێوازه‌كانی دیكه‌ی پیتاندن شێوازێكی دیكه هه‌یه به پاڵاوتن ناسراوه.
یۆرانیۆمی-235 له‌چاو یۆرانیۆمی-238دا به‌شێوه‌یه‌كی خێراتر ده‌پاڵێورێت.
ئه‌م کرداره‌ش له شێوازی ده‌رپه‌ڕاندنی چه‌قی دا ده‌رده‌که‌وێت، به‌ڵام پێویسته ئه‌م كرداره چه‌ند جارێك دووباره بكرێته‌وه.
ته‌نوور:-
1. ناوه‌ندی ته‌نوور
2. په‌مپه‌ی ساردكردنه‌وه
3. شیشی سووته‌مه‌نی
4. وه‌ربه‌رهێنه‌ری هه‌ڵم
5. پاڵنان به‌هه‌ڵاو بۆ ئه‌و تۆربینانه‌ی كاره‌با وه‌ربه‌رهێنه‌ردێنن
6. شوێنی كۆكردنه‌وه
ته‌نووری ناو‌كی پاپه‌نده به بنه‌مایی ئه‌وه‌ی، كه له‌تبوونی ناو‌كی ده‌بێته ده‌رهاویشتنی گه‌رمی، ئه‌وه‌ی ده‌توانرێت سوودی لێوه‌ربگیرێت و بۆ گه‌رمكردنی ئاو به‌كاربهێنرێت و هه‌ڵاوه‌كه‌ی تۆربینه‌كانی پێبخرێته گه‌ڕ.
ته‌نووری ناو‌كی یۆرانیۆمی پیتێنراو له‌شێوه‌ی "تۆپ"دا به‌كارده‌هێنێت، ئه‌ویش له‌سوته‌مه‌نی كه قه‌باره‌ی هه‌ریه‌كێكان ده‌گاته نزیكه‌ی قه‌باره‌ی پاره‌ی ئاسن و درێژیه‌كه‌یان نزیكه‌ی یه‌ك ئینج ده‌بێت. ئه‌و تۆپانه‌ش له‌شێوه‌ی بۆری درێژ دروست ده‌كرێن، كه به‌پشتێن ناوده‌برێن و له‌ژورێكی دابڕاودا به‌شێوه‌یه‌کی په‌ستێنراو ده‌پارێزرێن.
له‌زۆربه‌ی وێستگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی وزه‌دا، ئه‌و پشتێنه نقوومی ئاوی سارد ده‌كرێت و تێیدا ده‌مێنێته‌وه، و وێستگه‌كانی دیكه‌ی دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆن یان كانزایی تواوه بۆ ساردكردنه‌وه‌ی ناوه‌ندی ته‌نووره‌كان به‌كارده‌هێنن.
بۆ ئه‌وه‌ی یۆرانیۆم له ته‌نووره‌كاندا به مه‌به‌ستی به‌رهه‌مێنهانی گه‌رمی له‌ڕێگایی كارلێكردنی له‌تبوونه‌وه به‌كاربهێنرێت، پێویسته بناغه‌ی یوارنیۆم بناغه‌یه‌كی چالاك بێت، به‌واتا ده‌بێت یۆرانیۆمه‌که به‌شێوه‌یه‌كی وه‌ها پیتێنراو بێت، تا ڕێگا بدات به‌دروستكردنی زنجیره‌یه‌ك له‌كارلێكردن و به‌رده‌وامی هه‌بێت.
بۆ ڕێخكستنی ئه‌م كرداره و توانینی كاركردنی كارگه ئه‌تۆمییه‌كان، بۆری كۆنترۆڵكردن ده‌خرێته ناو ژووری ته‌نووره‌كان، ئه‌و بۆریانه‌ش له‌ماده‌ی كادمیۆم دروست ده‌كرێت، كه له‌تواناییدا هه‌یه نیوترۆناتی به‌رهه‌مهاتوو له‌گه‌ردیله‌كانی ناو ته‌نووره‌كان هه‌ڵمبژێت.
تا نیوترۆنات كه‌مبكرێته‌وه، ئه‌وا كارلێكه زنجیره‌یه‌كان زیاتر دیاری ده‌كرێت، كه ئه‌ویش كاری له‌تبوونه گه‌ردیله‌كانی یۆرانیۆم خاو ده‌كاته‌وه.
له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا زیاتر له 400 وێستگه‌ی ناوه‌كی بۆ به‌رهه‌مهێنانی وزه هه‌یه، كه نزیكه‌ی له 17%ی كاره‌بای جیهان دابین ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها ته‌نووری ناو‌كی بۆ به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی كه‌شتییه‌كان و كه‌شتییه ژێر ئاویییه‌كان.
چه‌كی ئه‌تۆمی:-
ئامانجی دروستكه‌رانی چه‌كی ئه‌تۆمی دروستكردنی بنه‌مایه‌كی چالاكه له یۆرانیۆمی پیتێنراو، ئه‌وه‌ی زنجیره‌یه‌ك له كارلێكردن به‌رهه‌مده‌هێنێت و ڕێژه‌یه‌كی یه‌كجار زۆر و به‌شێوازێكی توند گه‌رمایه‌كی زۆر بدات.
ساكارترین شێوازی دروستكراوی بۆمب، ئه‌و بۆیه، ئه‌وه‌ی ناوی "تۆپی" لێده‌نێن.
له‌م شێوازی دروستكردنه‌دا بنه‌مایه‌كی چالاك به‌ڕێژه‌یه‌كی كه‌م له‌ماده‌ی چالاك ده‌هاوێژرێت، كه ده‌بێته هۆی دروستكردنی كارلێكردنێكی زنجیره‌یه‌یی یۆرانیۆم و ته‌قینه‌وه‌یه‌كی ئه‌تۆمیی ڕووده‌دات.
ئه‌م ڕووداوه‌ش كه‌متر له چركه‌یه‌ك ڕووده‌دات. بۆ دروستكردنی سووته‌مه‌نی بۆمبی یۆرانیۆم، یه‌كه‌مین جار شه‌شی فلۆریدی یۆرانیۆم که به‌شێوه‌یه‌کی زۆر به‌رز پیتێنراوه ده‌گۆڕرێت بۆ ئه‌كسیدی یۆرانیۆم.
ئه‌مه‌ش ده‌توانرێت به‌به‌كارهێنانی كرداری كیمیاوی و ئه‌ندازه‌یی كه‌مێك ساكار ئه‌نجام بدرێت.
به‌هێزترین چه‌كی سه‌ره‌تایی له‌تبوون - بۆمبی گه‌ردیله‌یی - ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێزی 50 كیلۆته‌ن ئه‌نجام ده‌دات.
ده‌توانرێ هێزی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یانه به‌به‌كارهێنانی ته‌كینكی دابینكراو زیاد بكرێت، كه ده‌بێته كه‌مكردنه‌وه‌ی تایبه‌تمه‌ندیییه‌كانی یه‌كخستنی ناوه‌كی.
مه‌به‌ست له‌یه‌كخستنی ناوه‌كی یه‌كخستنی ناوه‌كییه‌كانی گه‌ردیله‌كانه له‌هاوشێوه‌كانی هایدرۆجینه‌وه بۆ به‌رهه‌مهێنانی ناو‌كی هلیۆم. ئه‌م كرداره کاتێک ڕووده‌دات، که ناوه‌كی هایدرۆجیینه‌كان دووچاری گه‌رمایی و په‌ستانێكی زۆر ده‌بنه‌وه، كه هه‌ردووكیان له‌ئاكامه‌كانی بۆمبی ئه‌تۆمیدا ڕوده‌ده‌ن.
یه‌كخستنی ناو‌كی ژماره‌ی نیوترۆنه‌كان زیاترده‌کات و ده‌بێته هۆی كارلێكردنی له‌تبوونی زیاتر و ئه‌مه‌ش ته‌قینه‌وه‌ی به‌هێزی لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
ئه‌و چه‌كه دابینكراوانه‌ش ناوی بۆمبی هیدرۆجینی یان چه‌كی گه‌رمایی - ناوه‌كی لێده‌نرێت.
چاره‌سه‌ركردن:-
مه‌به‌ست له‌چاره‌سه‌ركردنی كرداری كیمیاوییه، كه سووته‌مه‌نی به‌سوود جیاده‌كاته‌وه بۆئه‌وه‌ی دووباره له پیسیی ناوه‌كییدا بسوڕێته‌وه.
به‌رگی ده‌رووه‌ی كانزایی بۆریی ناو‌كی به‌كارهاتوو پێش تواندنه‌وه‌ی به‌ترشی نیتریك گه‌رم لێده‌كرێته‌وه، كه له‌مه‌شه‌وه یۆرانیۆم به‌ڕێژه‌ی له 96% به‌رهه‌مدێت كه دووباره له ته‌نووره‌كاندا به‌كارده‌هێنرێته‌وه و پیسی زۆر تیشكده‌ر به‌ڕێژه‌ی له 3%، ئه‌وه‌ش بێجگه له پلۆتۆنیۆم به‌ڕێژه‌ی له 1%.
ته‌نووره ناوكییه‌كان پلۆتۆنیۆم به‌رهه‌مده‌هێنن، به‌ڵام ته‌نووره سه‌ربازییه‌كان به‌توانیاییه‌كی گه‌لێك گه‌وره له‌چاو ته‌نووره ناوكییه‌كانی دیكه پلۆتۆنیۆم به‌رهه‌مده‌هێنن.
ده‌توانرێت یه‌كه‌ی چاره‌سه‌ركردن و ته‌نووری به‌رهه‌مێهنان به‌مه‌به‌ستی دروستكردنی پلۆتۆنیۆمی پێویست بۆ به‌رهه‌مێهنانی پلۆتۆنیۆم به‌شێوه‌یه‌كی ئاسان بشارێته‌وه.
هه‌ربۆیه پوخته‌كردنی پلۆتۆنیۆم ڕێگایه‌كی ئاره‌زوومه‌ند ده‌بێت بۆ هه‌ر وڵاتێك به‌شێوه‌یه‌كی نهێنی پڕۆگرامی چه‌كی ناو‌كی هه‌بێت و به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ری.
بۆمبی پلۆتۆنیۆم:-
چه‌ند باشییه‌ك هه‌یه له پلۆتۆنیۆم كه له‌یۆرانیۆمدا بۆ پێكهاته‌كانی چه‌كی ناو‌كی ده‌ست ناكه‌وێت. ته‌نها 4 كیلۆگرام به‌سه بۆ دروستكردنی بۆمبێك، له‌كاتێكدا هێزی ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌م بۆمبه به‌هێزی 20 ته‌ن ده‌ته‌قێته‌وه.
بۆ به‌رهه‌مهێنانی 12 كیلۆگرام له پلۆتۆنیۆم له‌ساڵێكدا، ته‌نها پێویستمان به ده‌زگایه‌كی چاره‌سه‌ركردنی بچووك هه‌یه.
سةرچاوه:Xozga+kurdistangeologist.com