قورئانی پیرۆز ووته‌ی خوایه، قورئانی پیرۆز ئه‌و به‌ها ئاسمانییانه‌ی تێدایه که جه‌وهه‌ری ئاڕاسته کردنیان له خۆ گرتووه بۆ مرۆڤ که‌له سه‌ری بڕوات، په‌یڕه‌وی بکات له خود‌و ئاکاری خۆیدا، به‌و جۆره ده‌بێت به مرۆڤێکی هیدایه‌ت دراو‌و خاوه‌نی به‌خته‌وه‌ری دنیا‌و قیامه‌ت، واته: ڕێبه‌رێکه بۆ کۆنتڕۆل کردنی جووڵه‌ی مرۆڤ له‌ژیاندا له‌سه‌ر ئه‌م زه‌وییه‌دا، به‌ڵام ڕێگر چییه ئه‌گه‌ر ئه‌م قورئانه پیرۆزه چه‌ند ئیعجازێکی زانستی تێدا بێت بۆ هه‌موو نه‌وه‌یه‌ک تاڕۆژی دوایی.
وه‌ک خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێت: \"سَنُرِيهِمْ آيَاتِنَا فِي الْآفَاقِ وَفِي أَنفُسِهِمْ حَتَّى يَتَبَيَّنَ لَهُمْ أَنَّهُ الْحَقُّ\". فصلت /٥٣، واته: به‌ڵگه‌تان پیشان ده‌ده‌ین تا بۆ هه‌موو مرۆڤایه‌تی ده‌رکه‌وێت که ئه‌م قورئانه به‌حه‌ق نازڵ بووه وه له‌په‌روه‌ردگاره‌وه هاتووه.
خشته‌یه‌ک هه‌یه که‌له ئه‌نجامی کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری و شاره‌زایی مرۆڤ سه‌باره‌ت به
...
زیاتر بخوێنه‌ره‌وه>>>