به‌شه‌کانی ماڵپه‌ڕ |
| |
|
رۆژ ژمێر |
| |
|
وێنه‌ی نوێ |
| |
|
ڤیدیۆی نوێ |
| |
|
چونه ناو ئه‌رشیف |
| |
|
|
| | |
| الرئيسية » 2010 » January » 14 » ئه‌گه‌ری ژیانی دیکه هه‌یه له‌گه‌ردوون
0:42 AM ئه‌گه‌ری ژیانی دیکه هه‌یه له‌گه‌ردوون |
ئه‌ستێره‌ناسان وای بۆده‌چن كه له نێو نیزیكه‌ی سه‌د گه‌ڕۆكێك كه تائێستا له كاكێشانی ڕێگای شیریدا دۆزراونه‌ته‌وه، نیزیكه‌ی په‌نجا گه‌ڕۆك له چه‌شنی زه‌وی وێڕای هه‌لومه‌رجی به‌كرده‌وه بۆ به‌دیهاتنی ژیان له‌وانه‌یه له ئارادا هه‌بێ. زانایان ده‌ڵێن كه چاوگێڕ (ته‌لسكۆپ)ه فه‌زاییه‌كان تا 15 ساڵی دیكه له توایاندا ده‌بێ بۆ هه‌ڵنانی مه‌ته‌ڵی بوواڵه‌تی ژیان له‌م گه‌ڕۆكانه، خه‌ریكی شوێنگێڕی و لێكۆڵینه‌وه‌یان بن. ئه‌ستێره‌ناسان ماوه‌ی ئه‌م ساڵانه‌ی دوایی، زیاتر له سه‌د گه‌ڕۆكێكیان دۆزیوه‌ته‌وه كه له مه‌داری ئه‌ستێره‌گه‌لی دیكه‌دا جگه له خۆر(ئه‌ستێره‌ی كۆره‌گه‌ی هه‌تاوی) ده‌خولێنه‌وه. ته‌واوی ئه‌و گه‌ڕۆكانه له چه‌شنی مشته‌ری گۆگه‌لێكی قه‌واره مه‌زنن كه بواری گه‌شه و سه‌رهه‌ڵدانی بوونه‌وه‌رگه‌لی زیندوویان تێدا به‌دی ناكرێ. به‌ڵام نه‌زه‌رییه‌ی زانستی به ئێمه ده‌ڵێ كه كۆگه‌رۆكێك له چه‌شنی زه‌وی له جیهاندا بوواڵه‌تی هه‌یه. به هه‌رحاڵ، گۆگه‌لی وه‌ك زه‌وی له‌وه كچكه‌ترن كه به‌م چاوگێڕه ئاساییانه‌ا شیاوی بینین بن. پرۆفیسۆر به‌ری جۆنز له زانستگای ئازادی بریتانیا ده‌ڵێ كه نیزیكه‌ی نیوه‌ی له‌و سه‌د كۆره‌گه‌یه‌ی دۆزراونه‌ته‌وه ده‌توانن بریتی بن له گۆگه‌لێك كه خاوه‌نی ئاوی خواردنه‌وه و هه‌روه‌ها ژیانیش بن. ئه‌و گوتی: "ئێمه بێشك چاوه‌ڕوانین كه ئه‌م گۆگه‌له له باری بارستایی و قورساییه‌وه، شتێكی وه‌ك زه‌وی بن، خاوه‌نی ته‌شق و هه‌وایه‌كی ئاماڵ خه‌ست، خاوه‌نی ئوقیانووس و ویشكایی، وه له‌وانه‌شه خانه‌خوێی بوونه‌وه‌رگه‌لێكی زیندووش بن". گروپی ئاغای جۆنز بۆ ژماردنی هه‌ژماری گریمانه‌یی گه‌ڕۆكه‌كانی شیاوی سه‌كنین، به یارمه‌تی ئه‌وه‌یكه سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی شكڵگرتنی گه‌ڕۆكه‌كان و هه‌لومه‌رجی پێویست بۆ به‌دیهاتنی ژیان ده‌یزانین، له مۆدێلسازیی ڕایانه‌یی كه‌ڵكی وه‌رگرتووه. له حاڵی حازردا، ئه‌وه ته‌نیا نه‌زه‌رییه‌یه، به‌ڵام تا نیوه‌كانی ده‌یه‌ی داهاتوو، ئه‌ستێره‌ناسان ئه‌شێ ده‌ستیان به فه‌ندو بڕكاریی پێویست بۆ به‌دواداچوونی ڕاسته‌وخۆی ژیان ڕاگه‌یشتبێ. به‌ره‌ی نوێی چاوگێڕه فه‌زاییه‌كان، گازگه‌لی بڵاوبووه‌وه له بوونه‌وه‌ره‌زیندووه‌كانی ته‌شق و هه‌وای گۆیه دووره‌ده‌سته‌كان ده‌دۆزنه‌وه. دۆزینه‌وه‌ی ماكه‌یل وه‌ك دی ئۆكسید كه‌ربۆن، ئاو و ئۆ‌زۆن، له شایه‌ته سه‌لمێنه‌ره‌كانی ژیانن. سه‌رچاوه: جیۆلایف
|
مشاهده: 786 |
أضاف: namo80
| الترتيب: 0.0/0 |
إضافة تعليق يستطيع فقط المستخدمون المسجلون [ التسجيل | دخول ]
| |
| |
| | |
|
Menu |
| |
|
په‌یوه‌ندی |
| |
|
چونه ژووره‌وه |
| |
|
گه‌ران |
| |
|
ده‌نگدان |
| |
|
ئه‌پلۆد |
| |
|
ته‌مه‌نی سایته‌که |
| |
|
ئاماده بوان |
|
ئاماده بووانی ئێستا: 1 میوان: 1 ئه‌ندام: 0 |
|
|