له کاته‌کانی پێشووتردا له‌سه‌ر هه‌ساره‌ی مارس ئاو بوونی هه‌بووه. به‌ڵام چۆنێتی ئه‌و ئاوه بۆته جێگای پرسیاری زاناکان. پله‌ی گه‌رمای سه‌ر هه‌ساره‌ی مارس له کاته‌کانی پێشووتریشدا له خواروو سفری سه‌دییه‌وه بووه. ئێستا و پاش لێکۆڵینه‌وه زانستییه‌کان بۆ توێژه‌ران ده‌رکه‌وتووه، که ڕێژه‌ی به‌رزی خوێ ئاوی سه‌ر هه‌ساره‌ی مارسی به‌شێوه‌ی شل هێشتۆته‌وه.
پێش 3.8 ملیارد ساڵ له‌مه‌وبه‌ریش هه‌ساره‌ی مارس سارد بووه. پله‌ی گه‌رمای مامناوه‌ندی هه‌ساره‌ی ناوبراو له‌ژێر پله‌ی به‌ستنه‌وه بووه. سه‌ره‌ڕای ئه‌و ساردییه‌ش ئاو به‌شێوه‌ی شل بوونی هه‌بووه. زاناکان له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان یه‌ك بۆچوونیان هه‌یه، که شێوازی جیۆلۆجی سه‌ر هه‌ساره‌ی سووری هاوسێی زه‌وی له‌ژێر کاریگه‌ری ئاوه‌وه دروستبووه. هاوکات زانیارییه‌کان ئاماژه به‌هه‌بوونی که‌شێکی سارد ده‌ده‌ن - ساردییه‌ك، که بۆ هه‌بوونی ئاوی شل ناگونجێت.
"و هاوه‌ڵه‌کانی لهAlberto Fairer"
" Nasa Ames Research Center " له Moffett Field له سه‌ر ڕووپه‌ری گۆڤاری دا نووسیویانه، Nature
که ڕێژه‌ی به‌رزی خوێی سه‌ر هه‌ساره‌ی مارس ڕێگای له‌به‌رده‌م به‌ستنی ئاوی سه‌ر هه‌ساره‌ی ناوبراودا گرتووه و به‌و جۆره‌ش ئاوی سه‌ری هه‌ساره‌ی بارام به شلی ماوه‌ته‌وه.
له‌میانه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌کانیاندا توێژه‌ران پشکنینی چه‌ندین کانزایی و خوێیان کرد، که له‌کاتی داڕماندا له به‌ردی بازلتهوه دروستبوون و ئه‌و به‌ردانه‌ش له‌ئاکامی گه‌شته‌کان بۆ سه‌ر مارس دۆزراونه‌ته‌وه. توێژه‌ران ژمێریاری ئه‌وه‌یان کرد، تا چ ئاستێك تێکه‌ڵه‌ی خوێ توانیوێتی پاڵ به پله‌ی تواندنه‌وه‌ی ئاو بۆ خواره‌ووه بنێت. ده‌رئه‌نجامی ژمێریارییهکانیش نیشانیانداوه، که ئاوی سه‌ر مارس له خواروو 50 پله‌ی سهدییشدا به‌شێوه‌یه‌کی شل ماوه‌ته‌وه.
له سه‌رده‌می نوح - پێش 3.8 ملیارد ساڵ له‌مه‌وبه‌ر - مارس ئه‌تمۆسفیرێکی چڕی هه‌بووه: بورکانه چالاکه‌کان بوونه‌ته هۆکاری ده‌رچوواندنی گازه قهتیسمهکانی وه‌ك میتان و دووه‌م ئۆکسیدی کاربۆن. زاناکان به‌چه‌ندین هاوکێشه‌ی که‌ش کاریگه‌ری گازه قهتیسمهکانیان ژمێریارکردووه. ئه‌وان له‌و باوه‌ڕه‌دان، که پله‌ی گه‌رمای سه‌ر هه‌ساره‌ی مارس نزیکه‌ی -28 پله‌ی سه‌دی بووه. به‌هۆی خوێیه‌وه زۆرێك له ئاوی مارس له‌و پله‌ی گه‌رماییه‌دا هه‌ر به شلی ماوه‌ته‌وه و به‌و جۆره شێوازی دۆڵی و ئۆقیانووسه‌کان دروستبوون.
توێژه‌ران به‌رانبه‌ر هه‌بوونی ژیان له‌سه‌ر هه‌ساره‌ی مارس زۆر گه‌شبین نیین: بوونی ڕێژه‌یه‌کی زۆر له خوێ و پله‌ی گه‌رماییه‌کی زۆر سارد ڕێگا بۆ بوونی ژیان له‌بار ناکه‌ن.
سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ:
Spiegel