بیری زەمزەم شوێنەكەی لەدووری (21) مهترە لە كەعبەی پیرۆز، توێژینەوەكان ئەوە دەردەخەن كە توانای دەردانی ئاوی ئەم بیرە دەگاتە 11- 18.5 لیتر لە یەك چركە. ههروهها قووڵاییەكەی دەگاتە 30 مهتر و لە دوو بەش پێك دێت:
بەشی یەكەم: دەگاتە قوڵایی 12.8 م لە كونی بیرەكەو
بەشی دووەم: كەوا بەردی چیاكانی كون كردووە قوڵاییەكەی( 17.2)مهترە.
وە قووڵایی ئاستی ئاو لە كونی بیرەكە دەگاتە نزیكەی 4 م، وە قووڵایی ئەو كانیەی ئاو دەڕژێنیتە ناو بیرەكە لە كونی بیرەكە دەگاتە13 م، وە لە سەرچاوە كانیەكە تا ژێرەوەی بیرەكە دەگاتە 17 مهتر.
لەسەردەمی نەزانی ئەم بیرە وون بوو، دیار نەما تاوەكو باپیری پێغەمبەرمان (محمد صلی علیە وسلم) كە شەوێك لە خەونی شوێنی بیرەكەی دۆزیبوەوە، بۆ بەیانی بەڕاكردن شوێنەكەی هەڵكەند و دۆزییەوە.
بیری زەمزەم لە سەرەتای سەدەی بیست و یەكدا:
هەڵقوڵانە سەرەكیەكەی ئەم بیرە نادیار و جێ ی تێڕوانینە، زانایانی جیۆلۆجی بە گەوهەرێكی گهورەی دادەنێن و ناتوانن بیسەلمێنن تاوەكو ڕۆژی دوایی، تاوەكە ئێستا هیچ ئاوێك نەگەیشتۆتە ئەو سیفەتانەی ئاوی زەمزەم لە لایەنی ڕوونی و خاوێنییهوه، ئەمەش قسەی تیۆری و غەیب و قسەی كتێبە كۆنەكان نییە، بەڵكو پوختەی ئەم سەرچاوە توێژینهوانهیه كە كراون لەسەر ئەو بیرانەی نزیك بیری زەمزەم كەوا لە ڕووی ڕوونی و خاوێنی ناگەنە ئاوی زەمزەم.
ئەم بیرە بەهەزاران ساڵە ئاوی لێدەردەهێنرێت، بێ ئەوەی ئەم بیرە ووشك بێت یان قەبارەكەی كەم بكات. لەمەش سەیرتر كە زانایان بینیان لەكاتی گەورەكردنی مزگەوتی كەعبە، بەئیش كردنی ماتۆڕی گەورە بۆ لابردنی ئاو لەناو بیری زەمزەم بۆ دانانی بناغەی مزگەوت، كەوا ئاوێكی زۆری لێهاتە دەرەوە و شێوەی جولانهوهکهی لە جولهی ئاوی دەریاكان دەچوو.
سەرچاوە سەرەكیەكەی دەكەوێتە ژێر بەردە ڕەشەكە:
ئەندازیار (یهحیا كوشك) كە هەڵگری بڕوانامەی (دكتۆرایە لە بواری ئەندازیاری ژینگە لە زانكۆی واشنتۆنی ئەمریكی، ساڵی 1970)، دەڵێت:
سەرچاوە سەرەكیەكەی كونێكە لە ژێر بەردە ڕەشەكە ڕاستەوخۆ، كە درێژییەكەی دەگاتە 45 سم، وە بەرزاییەكەی دەگاتە 30 سم، لهوێوه ئاوێكی زۆری لێدەردەچێت، بە پێی ئەم توێژینەوەی كەوا تیمێكی زانایان كردوویانە، وە بڵاویان كردۆتەوە لە كتێبی (زەمزەم).
سەرچاوەی دووەم كونێكی گەورەیە بەرەو ڕووی (المكبریە: كەوا بینایەكە شوێنی بانگدان و قامەتە دەڕوانێتە شوێنی تەواف)، بە درێژی 70 سم، لە ژوورەوە دابەش بووە بۆ دوو كونی تر، وە بەرزاییەكەی 30 سم.
وە هەروەها چەند كونێکی دیکهی بچووك لە نێوان بەردەكانی بیری زەمزەم هەیە كەوا ئاوی لێدەردەچێت، پێنجیان لەمانە دەكەوێتە نێوان دوو كوونە سەرەكیەكە وە نزیكەی مەترێكە، وە هەروەها 21 كونی تر دەست پێ دەكات لە دەورو پشتی كونی سەرەكی یەكەم و بەرەو چیای أبی قبیس لە صەفا، وە ئەوەی تر بەرەو مەروە.
چیرۆكی ئەو ڕووداوەی لەسەردەمی شا (فهیصهل):
هەرچەندە ئیمانێكی تەواومان هەیە بەم موعجیزەیە، بەڵام لەساڵی 1971 م كەوا دكتۆرێك هەڵسا بە نووسینێك و بڵاویكردەوە كە ئاوی زەمزەم بەكەڵكی خواردنەوە نایەت، بە پشت بەستن بەهەندێك هۆكار، لەوانە؛ ئاستی شاری كەعبە نزمە بە بەراوردكردن لەگەڵ ئاستی ڕووی دەریاكان، مزگەوتی كەعبە دەكەوێتە ناوەڕاستی شار و بەو مانایەی ئاوەڕۆی ئەم شارە كۆدەبێتەوە لە بیرێك.
ئاوی زەمزەم لەكارگەكانی ووڵاتانی ئەوروپا:
پاش دەنگۆی ئەم دەنگ و باسەو، گێرانەوەی بۆ پاشای سعوودیە (پاشا فهیصهل)، ڕاستەوخۆ فەرمانی دەركرد بۆ وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوە ئاوییەكان، وە ناردنی نموونە ئاویەكانی زەمزەم بۆ كارگەكانی ووڵاتانی ئەوروپا بۆ شیكرنەوەی و بەكارهێنانی بۆ خواردنەوە.
پاشان هەندێك لە پسپۆران هاتن بۆ شاری مەككە بۆ ئەم مەبەستە، ههروهها دهستنیشان کردنی كرێكارێك بۆ جێ بەجێ كردنی هەركارێك که پێی ڕادەسپێرن، كاتی گەیشتنیان بۆ سەر بیرەكە بڕوایان نەدەكرد كە وا ئەستێلێكی بچووك قووڵاییەكەی لەنێوان 14 تا 18 پێ دەبێت، هەمان شێوە بێت كەوا بە ملیۆنەها گالۆن ئاوی لێ دەربێت بۆ حاجیان و مێوانانی ماڵ لەمزگەوتی كەعبە، وە هەروەها تەمەنێكی زۆری هەبێت.
لێرەدا پسپۆران کاریان كرد لەسەر دووریەكانی ئەم بیرە (أبعاد البئر)، وە كرێكارێكیان نارد بۆ ناو بیرەكە، لە كاتی چوونە خوارەوەی كرێكارەكە بینیان ئاستی ئاو گەیشتە هەردوو شانی بە ماوەیەكی كەم، كەوا درێژی كرێكارەكە نزیكەی 5 پێ و 8 بوصە دەبوو، وە بیریان كردەوە كە ئاو لەناو بیرەكە زۆر قووڵ نییە.
پاشان كرێكارەكە دەستی بەگەڕان كرد لەناو بیرەكە، كە نەگەیشتە ئەو ڕادەیەی سەری بكەوێتە ژێر ئاو، لەكاتی گەڕانی بۆ دۆزینەوەی سەرچاوەی ئاو بۆ ناو بیرەكە، وە هەروەها ئەمەشی دووپات كردەوە كەوا ناتوانێ دیاری بكات لە كوێ ئەم ئاوەی بۆ دێت.
ئەم كارە جێگای سەرسوڕانی پسپۆرەكان بوو، پاشان ڕێگەیەكی تریان دۆزییەوە، ئەویش بەكارهێنانی ماتۆڕی گەورە بوو بۆ گواستنەوەی ئاوی ناو بیرەكە بۆ عەمبارەكانی ئاو هەڵگرتن، بووە هۆی نزم بوونەوەی ئاستی ئاو لە بیرەكان، وە دەتوانرێت لەم كاتەدا سەرچاوەی ئاوی ناو بیرەكە بزانرێت، وە ئەم كارە زۆر گران نەبوو لەبەر ئەوەی ئاستی ئاو لەناو بیرەكە زۆر قووڵ نەبوو كە ببێتە ڕێگر لە دەرهێنانی ئاو، بە پێچەوانەوه كارێكی زۆر ئاسان بوو، تاكە ڕێگا بوو بۆ دیاریكردنی سەرچاوەی ئاوی ناو بیرەكە.
لەهەمان كاتدا پسپۆرەكان كرێكارەكەیان هێشتەوە لە ناو بیرەكە ، بۆ دەست نیشان كردنی هەر ڕووداوێكی نائاسایی لەناو بیرەكە، پاش كەمێك كرێكارەكە دەستی بەرز كردەوەو هاواری كرد و گووتی سوپاس بۆ خودا دۆزیمەوە، وە بینی كەوا دەنكۆڵە لماویەكان لەژێر پێ ی دەجوڵێن، وە ئاوەكە لە ژێرهوهی بیرەكە دەردەچێت، بەمانای ئەم ئاوە بەڕاستی هەڵدەقوڵێ لە ژێر ئەم لمە.
پاڵاوتن لەژێر لم:
پاش هاتوو چۆ كردنی كرێكارەكە لە ناو بیرەكە، تێبینی كرد كە ئەم ڕووداوە لەهەموو شوێنێكی بیرەكە هەیە. لەڕاستیدا دەرچوونی ئاو لە بنكەی بیرەكە یەكسانە لە هەموو شوێنێك، لەبەرئهوهشه ئاستی ئاو لەناو بیرەكە جێگیرە.
پاش ئەوەی پسپۆڕەكان داتاكانی خۆیان نووسی، وەبردنی نموونە ئاویەكانی زەمزەم بۆ پشكنینی لە تاقیگەكانی خۆیان لە ئەوروپا، پێش ڕۆیشتنیان دەربارەی بیرەكانی دەورو بەری شاری مەككە پرسیاریان كردو زانیان هەموویان ووشك بوونە. یەكێك لە پسپۆرەكان ویستی ئەم پاڵاوتنی ئاوی ناو بیرەكە بگەڕێنێتەوە بۆ ئەوەی كە بیری زەمزەم سەرچاوەكەی لە دەریای سوورە، وە ئەم لێكدانەوەیە زۆر دوورە لە ڕستی، چونكە بیرەكانی دەورو بەری شاری مەككە ووشك بوونە بیری زەمزەم ئاوی هەیە، پاشان دووری شاری مەككە لەدەریای سوور نزیكەی 75 كم، وە ئەمەشیان سەلماند لەیەك چوونی پشكنینەكانی ئاوەكە لەگەڵ پشكنینەكانی تاقیگەكانی خۆیان لە ئەوروپا.
ئاوی تام خۆش:
جیاوازی لە نێوان ئاوی زەمزەم و ئاوەكانی تر كەوا بۆ ماڵەكان دەچێت ئەوەیە، كە ڕێژەی خوێی (ئایۆناتی كالسیۆم و مەغنیسیۆم) لەناو ئاوی زەمزەم زۆرترە، لەبەرهەندێ ئاوێكی تام خۆش دەبەخشێت. وە لەمەش گرنگتر ئاوی زەمزەم فلۆریداتی تێدایە كەوا بەرگری ڤایرۆسە پیسەكان دەكات، وە تاقیگە ئەوروپیەكان ئەوەیان سەلماند كە ئەم ئاوە دەشێت بۆ خواردنەوە.
سیفەتەكانی ئاوی زەمزەم:
سیفەتەكانی ئاوی زەمزەم ئەمانەی خوارەوەن:
1 – قەبارەی ئاوەكە كەم ناكات، هەرچەندە لە دێر
زەمانەوە ئاوی لێ دەردەهێنرێت.
2 – ڕێژەی خوێ و ئایۆناتی لەوەتەی هەیە نەگۆڕاوە
تاكو ئێستا، وە تامەكەشی ناگۆڕێت و لێی بێزار
بیت.
3 – لەكاتی گواستنەوەی بۆ ووڵاتانی تر هەر وەكو
خۆی بە خاوێنی دەمێنێتەوە.
4 – بینراوە لە بیرەكانی ئاسایی بە گەشەكردنی
بایۆلۆجی و ڕووەكی تیایاندا، كەوا دەكات ئاوەكە
پیس بێت و بەكەڵكی خواردنەوە نەشیێت، بەڵام
ئەم جۆرە گەشەی بایۆلۆجی و ڕووەكیە لە ئاوی
زەمزەم نابینرێت.
وەچیرۆكی بوونی ئەم بیرە هەموو ئەزانین، كاتێك خاتوو (هاجر) خێزانی پێغمبەر (إبراهیم) سەلامی خوایان لەسەر بێت، كە بەتەنیا بوو لەم بیابانە چۆڵە، لەگەڵ منداڵە بچووكەكەی پێغەمبەر (إسماعیل) سەلامی خوای لەسەر بێت، كەوا پێغەمبەر اسماعیل لە تێنوان پێی خۆی لەزەوی دەدا لەژێر پێ یەكانی ئاوی لێهات و ئەم ئاوەی زەمزەمی لێ پەیدابوو، وە شیكردنەوەی سەرچاوەكەی تەنها لەزانستی خوای گەورەیە، چونكە دروست بوونەكەی موعجیزەیە
وهرگێڕانی:
مامۆستا ئیدریس
کۆلێژی زانست - زانکۆی سهڵاحهدین
ئاماده كردنى: پيشه وا بارزان
سه رچاوه: مجلة المياه
www.kurdistangeologist.com