زۆر له‌زاناكانى بوارى زه‌ویناسى هه‌وڵیان داوه كه‌ئاوى ده‌ریاكان بكه‌ن به‌هه‌ڵم وبزانن چه‌ند نیشتووى به‌هه‌ڵم بوو دروست ده‌بێت. ئه‌گه‌ر ئاوى ده‌ریا كرا به‌هه‌ڵم پاش ئه‌وه‌ى 60% ده‌بێت به‌هه‌ڵم ئه‌وا خاوى جیپسۆم () ده‌نیشێت وده‌بێت به‌كریستاڵ, كاتێك 90% ى بووبه‌هه‌ڵم ئه‌وا یه‌كه‌م جار به‌ردى خوێ(Halite ) ده‌بێت به‌كریستاڵ و كاتێك ئه‌و رِێژه‌ى به‌هه‌ڵم بوونه‌ده‌گاته 95% ئه‌وا سیلڤایت (Sylvite ) وخاوه‌كانى مه‌گنیسیۆم ده‌نیشێن.
لێكۆڵینه‌وه تازه‌كانى ناوده‌ریاى سپى ناوه‌رِاست وئه‌وبیرانه‌ى له‌قوڵیدا هه‌ڵكه‌ندراون ئه‌وه‌ده‌سه‌لمێنن كه‌چینێكى یه‌كجار ئه‌ستوور له‌جیپسۆم وهالایت له‌بنى ئه‌م ده‌ریایه‌دا نیشتوون كه‌له‌هه‌ندێك شوێندا ئه‌ستوورییه‌كه‌ى ده‌گاته2000مه‌تر. له‌رِووى زه‌ویناسیه‌وه شیكردنه‌وه‌ى ئه‌م نیشتووه ئه‌ستووره ده‌گه‌رِێته‌وه بۆ رِووداو ه‌كانى ته‌كتۆنى كه‌ناوبه‌ناو گه‌روى شاخى تاریقى (Straits of Gibraltar ) كردۆته‌وه وداخستۆته‌وه. وه‌ك ده‌زانرێت ئه‌م گه‌رووه ده‌كه‌وێته‌نێوان ئۆقیانووسى ئه‌تله‌نتیك و ده‌ریاى سپى ناوه‌رِاست. كه‌ئه‌مه‌ش له‌نزیكه‌ى پێش 6 بۆ 7 ملیۆن ساڵ پێش ئێستا رِوویداوه( واته‌له‌ته‌مه‌نى میسینیه‌ن له‌كۆتایى سه‌رده‌مى مایۆسینى دا ( Late Miocene ) .
كاتێك ده‌ریاى سپى ناوه‌رِاست داده‌برِێت له‌ئاوى ئۆقیانووسى ئه‌تله‌نتیك ئه‌وا كردارى به‌هه‌ڵم بوون به‌درێژاى هه‌زاران ساڵ رِووده‌دات وده‌بێته‌هۆى نیشتنى چینێكى ئه‌ستوور له جیپسۆم وپاشان له‌هالایت و خۆئه‌گه‌ر به‌هه‌ڵم بوون زۆر توند بوو ئه‌وا سیلڤایت وخوێكانى مه‌گنسیۆمیش ده‌نیشن.
كاتێك كردنه‌وه رِووده‌دات واته ئاوى ئۆقیانووس وئاوى ده‌ریاى سپى ناوه‌رِاست تێكه‌ڵ ده‌بن ئه‌وكات ئاوى ئاسایى ئۆقیانووس جێى ئاوى سوێرى
(Briny water (
ناو ده‌ریاى سپى ناوه‌رِاست ده‌گرێته‌وه. لێكۆڵینه‌وه تازه‌كان ده‌ریانخستووه كه پرِبوونه‌وه‌خێراتربووه وه‌ك له‌به‌هه‌ڵم بوون كه‌ته‌نها چه‌ند سه‌د ساڵێكى ویستووه بۆ پرِبوونه‌وه. بێگومان هه‌ندێك له‌وجیپسۆم وخوێیه‌ى كه‌نیشتوون تواونه‌ته‌وه,به‌لاَم زۆرینه‌ى ماوه‌وله‌بنى ده‌ریادا پارێزراوه. هه‌ر ئه‌م لێكۆڵینه‌وه زه‌ویناسانه ده‌ریانخستووه كه‌ئه‌م خولانه‌ى به‌هه‌ڵمبوون و وشك بوونه‌وه‌یه به‌لانى كه‌مه‌وه 30جار رِوویداوه له م شوێنه‌دا.
ئاماده‌کردنی د.ئیبراهیم محه‌مه‌د جه‌زا
سه‌رچاوه:kurdistangeologist.com